ئاگری نەورۆز لە کۆبانێ کرایەوە

ئاگری نەورۆز لە ناوچەی شێران-ی کۆبانێ کرایەوە. لە دەوری ئاگرەکە هەڵپەڕکی و گۆڤەند کرا و بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دروشم وترایەوە.

بە دروشمی "ئێمە بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆزەوە ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ مسۆگەر دەکەین و داگیرکاریی تێکدەشکێنین"، ئەمڕۆ ئاگری نەورۆز لە ناوچەی شێرانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ کرایەوە.

دوای کردنەوەی ئاگری نەورۆز، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو.

پاشان لەتیفییە مەحمود لە وتەیەکدا نەورۆزی بەرخودانی لە هەموان پیرۆز کرد.

لەتیفییە مەحمود وتی: "ئاگری نەورۆز بە جەستەی مەزڵوم دۆغان گەشایەوە. بە لە سایەی مەزڵوم دۆغان و کاوەی ئاسنگەرەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین. لەسەر رێگای مەزڵوم دۆغان کاوەی هاوچەرخ دا ئێمە لە ٢١ی ئازاردا بەرخۆدانی خۆمان بەهێزتر دەکەین و بە دڵنیاییەوە ئازادی مسۆگەر دەکەین".

ژ.ت