ئەمڕۆ، ١٩ ی تەمموزی ٢٠٢٣، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز، چەندین ئاهەنگی جەماوەری بەڕێوەدەچن، لە کۆبانێ دەستیپێکرد و پاشان لە جەزیرە و عەفرین تا مەنبەج و تەبقە و ڕەقە و دەیرەزۆر.
کاتێک جەماوەر ڕوویانکردە شوێنی ئاهەنگەکان، بەتایبەت ژنان، جلی نەتەوەیی خۆیان لەبەرکرد، ئاهەنگەکان بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیان پێکرد.
لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی ١٩ ی تەمموزی سەربازی و مەدەنی و ئاڵای تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی و دامەزراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان ڕازێنرایەوە.
هەروەها لەگەڵ بەرزکردنەوەی لافیتەکان بە درووشمی "بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەین و نەتەوەی دیموکراتیک دەچەسپێنین".
کۆبانێ
هەزاران کەس لە هەرێمی فورات لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە ناوەندی شاری کۆبانێ، ئاهەنگیان دەگێڕن بەبۆنەی یانزەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز.
تێیدا سێ وتە بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنگرەی ستار و مەجلیسی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات پێشکەش دەکرێت.
پاشان نمایشی هونەری و سەما لەلایەن گرووپەکانی سەر بە تەڤگەری هیلالی زێڕین و ناوەندی چاند و هونەری باقی خەدۆ لە شاری کۆبانێ بەڕێوەدەچێت.
قامیشلۆ
هەزاران دانیشتووی شاری قامیشلۆ و دەوربەری عامودا و ترپەسپی و تەل حەمیس سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ، لەسەر یاریگای شەهید هەیسەم کەجۆ ئاهەنگ دەگێڕن.
لە ئاهەنگەکەدا دوو وتە پێشکەش دەکرێت بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنگرەی ستار، هەروەها تیپی شەهید زیلانی سەر بە ناوەندی چاند و هونەری شارۆچکەی دەرباسیە و تیمی شەهید ساکینە جانسزی سەر بە هیلالی زێڕین و هونەرمەند باران دڵبەهار نمایشی هونەری پێشکەش دەکەن.
حەسەکە
ئاهەنگەکە لە پارکی ٤ ی نیسان لە گەڕەکی موشەیرفە لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی هەزاران دانیشتووی حەسەکە و تەل بەراک.
دوو وتە بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنگرەی ستار پێشکەش کرا.
لە ئاهەنگەکەدا، نمایشی میوزیکی لەلایەن گرووپی سەردەم پێشکەش دەکرێت، هەروەها گرووپی تۆڵهەڵدان و هونەرمەند فەرهاد مەردی و تەڵەب خەلیل ستران دەچڕن.
دێرک
لە دێرک ئاهەنگێک لە پارکی دیجلە بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری گەلی شارەکە و گوندی کۆچەرات. دوو وتە بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنگرەی ستار پێشکەش دەکرێت.
هەروەها چەند نمایشێکی هونەری، لەلایەن گرووپەکانی فیتریا و شەهید سەرحەد، لەگەڵ هونەرمەندان حەسەن دێرکی و سۆزدار عەفرین.
گەرکی لەکی
لە گەرکی لەکی لە هۆڵی ناوەندی پاراستنی جەوهەری ئاهەنگێک بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری دانیشتووانی شارۆچکەکە و شارۆچکەکانی چلاغا و تەل کۆچەر، دوو وتە بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنگرەی ستار پێشکەش دەکرێت.
هەروەها نمایشی هونەری پێشکەش دەکرێت لەلایەن گرووپەکانی جودی و یەک پار و عەزیز عەرەب، هەروەها هونەرمەند ڕەزوان دێرکی.
تەبقە
ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی تەبقە لە هۆڵی یەکێتی وەرزشی ئاهەنگێکی سازکرد، سێ وتە پێشکەش دەکرێت، بەناوی ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیک، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و یەپەژە، پاشان ٥ بڕگەی هونەری لەلایەن هونەرمەندانی تەبقە و مەنبەج پێشکەش دەکرێت.
ڕەقە و شەهبا و دەرباسیە و شەدادی
پێش چەند کاتژمێرێک، ٤ ئاهەنگ بەڕێوەچوون، ڕەقە (لە گۆڕەپانی بەلەدی لە کاتژمێر ١٧:٠٠) شەهبا (گوندی مەعراتە لە کاتژمێر ١٧:٠٠) دەرباسیە (پارکی شەهید زەڤین لە کاتژمێر ١٧:٠٠) شەدادی (پارکی ڕێبەر لە کاتژمێر ١٨:٠٠)
حەلەب
ئاهەنگێک لە حەلەب لە هەرێمی جەباناتی سەر بە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسود لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەڕێوەدەچێت، تێیدا دوو وتە پێشکەش دەکرێت بەناوی کۆنگرەی ستار و گەلی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە.
لەلایەن چوار گرووپی سترانی فۆلکلۆرییەوە نمایشی هونەری پێشکەش دەکرێت، دوو گرووپیان لە شەهبا هاتوون، لەگەڵ نمایشکردنی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری.