بە دیمەن

ئاهەنگی ١ ی تشرینی دووەم لە کۆبانێ: ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین

لە کۆبانێ بەبۆنەی ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ئاهەنگێک ئەنجامدرا، پەیامی " ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" دووپاتکرایەوە.

لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە کۆبانێ بەبۆنەی ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ئاهەنگێک ئەنجامدرا، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری ئاهەنگەکە بوون، لە گۆڕەپانەکە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان هەڵواسرا.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی فورات، فەرحان حاج عیسا وتەیەکی پێشکەش کرد و بەرخۆدانی ئەفسووناویی کۆبانێی پیرۆز کرد.

جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی بەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا حەمدان ئەلعەبد گوتی: "لەسایەی فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازەکەی، کۆبانێ ڕزگارکرا". تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار لالەشین عەبدوڵا ڕایگەیاند بەم بەرخۆدانە هەموو جیهان چاویان خستەسەر کۆبانێ، هەمووان بۆ ژیانێکی ئازاد تێکۆشان و ڕوویانکردە کۆبانێ، وەهاش کۆبانێ ڕزگارکرا.

لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ژیان بەنگی ڕایگەیاند کۆبانێ لە تەواوی جیهان بووەتە نموونەی بەرخۆدان، گوتی: "لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زۆر شەڕڤان و گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست ڕوویانکردە کۆبانێ، بەشداربوون لەم بەرخۆدانە شکۆدارە و شەهید بوون، ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدانمان دەکەینەوە".

ژیان بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.