'ئامانجمان ڕزگارکردنی ئیدلب و عەفرینە'

مەحمود مستەفا تەیبا فەرماندەی سوار ئیدلب (شۆڕشگێڕانی ئیدلب) ڕایگەیاند، یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانیان رزگارکردنی ئیدلب و عەفرینە.

بنەماڵەی تەیبا لە گوندی ڕامی سەر بە ناوچەی چیای زاڤیێە-ی ئیدلب، سەرەتا بەهۆی زوڵم و ستەمی چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە چوونە عەفرین، پاشان کۆچیان بۆ منبج کرد. مەحمود تەیبا فەرماندەی لیوای سوار ئیدلب دەکات. باوکیشی یەکێکە لەشەڕڤانان دایکیشی ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدانە و منداڵێکی خێزانەکەش گەریلایە.

محەمەد مستەفا تەیبا (ئەبو لەیل) یەکێک لە فەرماندەکانی سوار ئیدلب قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

لەهێرشەکانی ڕژێمی سوریادا دوو خاڵ و سێ مامی مەحمود تەیبا گیانیان لەدەستداوە. چیرۆکی کۆچکردنی مەحمود تەیبا لە ساڵی ٢٠١٤وزو دەستپێدەکات. دوای ئەوەی بەرەی نوسرە هێرشی کردە سەر جەیشی حور (سوپای ئازاد)، ئیدلبی بەجێهێشت و پەیوەندی بە کوردەوە کرد و بەرەو عەفرین ڕۆیشت، مەحمود وتی: "ئێمە چووین بۆ عەفرین، چونکە ناوچەیەکی ئارام بوو. لەوێ لیوای شیمال دیموکراتیمان دامەزراند و لە دژی داعش شەڕمان کرد. ئێمە ڕۆیشتین بۆ لای هەڤاڵان، ئەکادیمیای پەروەردەیان هەبوو. پەروەردە لەسەر بنەمای سەرکەوتن بوو. ئێمە شانبەشانی هەڤاڵان شەڕمان کرد. ئامانجیش یارمەتیدانی گەل بوو".

پشتبەسووە بە بیر و ڕامانەکانی ئۆجالان

مەحمود ڕایگەیاند، لە ژیانەوە تا ڕێگای تێکۆشان بە هەموو شێوەیەک لە ژێر کاریگەریی هێزە ئازادیی ڕۆژئاوادان و وتی: "هێزەکانی سوریای دیموکراتیک خاوەنی بنەمای سەرکەوتوونن. یەکپارچەیی گەلان، گەل و کۆمەڵگەی بیر و بڕوا جیاوازەکان و هەموویان دەگرێتەوە. ئامانجیان پاراستنی خاکی سوریایە لە چەتەکان و داگیرکارییەکانی تورکیا، خوڵقێنەری ئەمە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. لە بیر و ڕامانی ئەودا ئارامی، ئاشتی و خۆشەویستی هەیە. هیچ جیاوازییەک لە نێوان کورد و عەرەب و موسڵمان و مەسیحیدا نییە".

لە ئەکادیمیا بەشداری لە پەروەردەدا کرد

مەحمود لە ساڵی ٢٠١٧دا پێشنیاری کرد بچێتە ناو ئەکادیمیای پەروەردە تاوەکو زیاتر خۆی بیر و ڕامانەکانی ئۆجالان دا بەرەو پێش ببات و وتی: "دواتر بەشداریم لە خولی پەروەردەی ئەکادیمیای پەروەردەیی شەهید عەزیز عەرەب دا کرد. بەو پەروەردەیە  کەسایەتیم گەشەی کرد و پێشکەوت. من توانیم زیاتر بە بەهێزی هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە بۆ ڕابردووی خۆم بکەم. ئێمە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان لە پەروەردەدا بووین. ئەمە سەرسوڕهێنەر و پڕ لە جۆش و خرۆش بوو. خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیش زیاتر پەرەی پێدام و پێشی خستم. لە پەروەردەدا زانیمان، کە هەندێک لە ساڵانی ١٩٩٠دەکاندا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون و شەهید بوون. شەهید عەزیز عەرەبیش یەکێک بوو لەوان، خەڵکی گوندی مەهرەبیەی عەفرین بوو. ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر دروستکردم".

ورە و ئیرادەیەکی بێکۆتا هەبوو

مەحمود پاش تەواوکردنی پەروەردە گەڕایەوە عەفرین. ئەمجارە خۆی بە بەرپرسیار زانی لە بڵاوکردنەوەی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئۆجالان و دەستی بە وتنەوەی پەروەردە کرد. دوای ماوەیەک ڕووی کردە بەرەکانی جەنگ. لە ساڵی ٢٠١٨دا، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین دەستیپێکرد، چووە ڕیزی بەرخۆدان لە هێڵی ڕاجۆ، مەحمود لەبارەی ئەو کاتەوە وتی: "ئێمە لە بەرەکانی جەنگ سەرباری بۆردومانی فڕۆکەکان و تۆپبارانەکان ورەمان لێدەباری. با بۆ باسی بیرەوەریەکی خۆم بکەم. ٢ هەڤاڵ بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە برینداری مابوونەوە. دوای ئەوەی گوندەکە ڕزگار کرا، ئێمە ئەوانمان لەوێ رزگار کرد. هەموو کەس ورەی زۆر بەرز و باش بوو. هەروەها هەڤاڵ هەبوون، کە چالاکی فیداییان ئەنجام دەدا. دوای ئەو چالاکییە هەموان پێشنیازیان دەکرد، کە ئەوانیش چالاکیی فیدایی بکەن. واتە ئیرادەیەکی ناکۆتا و ورەیەکی هەتاهەتایی هەبوو".

مەحمود بەشداری پرۆسەی ڕزگارکردنی باغۆزیشی کرد، کە دوا قەڵای داعش بوو و ڕایگەیاند، ئامانجیان ڕزگارکردنی ئیدلب و عەفرینە و وتی: "ئامانجی سەرەکیی من ئیدلبە. هەم ڕزگارکردنی ئیدلب و هەم ڕزگارکردنی عەفرینە. زانیاریمان هەیە دەربارەی ئیدلب، کە ڕۆژانە بۆردومان دەکرێت. هەموو کەس دەزانێت بەرەی نوسرە منداڵی داعشە، بەڵام کەس ناوێرێت ئەمە بڵێت. خەڵکی ئیدلب ناتوانن ڕاپەڕن، چونکە سەردەبڕدرێن. چەتەکان بە توندوتیژی و ڕەفتارە دژ بە مرۆڤایەتیەکانیان گەلیان ترساندوە، بەڵام ئەوە تا کۆتایی نابێت و بێگومان گەلەکەمان ڕزگار دەکەین".

ژ.ت