ئاماری چالاکیەکانی ساڵی ٢٠٢٣ هێزەکانی رزگاری عەفرین بڵاوکرایەوە
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٤ چالاکیان کردووە و لە ئەنجامدا ٩٢ چەتە و داگیرکەر سزادراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٤ چالاکیان کردووە و لە ئەنجامدا ٩٢ چەتە و داگیرکەر سزادراون.
لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی رزگاری عەفریندا ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەو هێزانە ئاشکرا کراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ئامانجی قڕکردن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هێرشی کردە سەر گەلەکەمان.
وەک هێزەکانی رزگاری عەفرین کە خۆمان لە سەر بنەمای پاراستنی دانیشتوانی ناوچەکە رێکخستووە، لە هەرێمەکانی عەفرین، عەزاز، مارع، باب و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکیمان ئەنجامدا.
لەسەر بەڵێن و پەیمانی خۆمانین. پێداگرین کە چالاکیەکانمان تا رزگارکردنی هەرێمە داگیرکەرکراوەکان بەردەوام دەبن و راناگیرێن.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەوڵەتی تورکی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی شەڕ و فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر، چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتەش بە چەکی قورس، چەکی سوک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردەسەر گەلەکەمان. لە ئەنجامدا کەسێکی مەدەنی شەهید و ١٣ ی دیکەش برینداربوون.
چالاکییەکانمان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەم جۆرەیە:
هێزەکانمان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٤ چالی کاریگەریان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا:
٣ پۆلیس و ١٩ سەربازی داگیرکەر کوژراون و ٣٢ سەرباز و ٦ پۆلیسیش برینداربوون.
٧٠ چەتە کوژراون و ٥٨ چەتە برینداربوون.
١٢ چەکی ئەی کەی- ٤٧ (کڵاشینکۆف) و مەخزنەکانیان، ٣ چەکی بی کەی سی و زنجیرەکانیان، ٢ چەکی بی ٧، چوار نارنجۆک، ٣ تەلەفون و ٢ ناسنامەی چەتەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
٥ بارەگای دوژمن، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی، کامێرایەکی چاودێریی حەراری و شەو، ٦ ماتۆڕسکیل، ٩ مەکینە، زرێپۆشێک و بارهەڵگرێت لەناوبراون.
درۆنێک خراوەتە خوارەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٢ هەڤاڵمان لە چالاکییەکان لە دژی دوژمن و لە هێرشەکاندا شەهیدبوون".
هـ . ب