ئاسایش لەبارەی تەقینەوە و سوتانی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی روونکردنەوە دەدات

لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و وەک ئاسایش رایگەیاندووە، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم- سلێمانى لەبارەى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، كاتژمێر ١١:٣٠ خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج رەنگی سپی لە نزیک میران سیتى تەقییەوە.

دەشڵێن، لەئێستادا هۆکاری تەقینەوەى ئەو ئۆتۆمبێلە نەزانراوە.

باس لەوەشکراوە، ڕووداوەکە بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس، کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیە و ئەوەی دیکەش سەرنشین بووە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.

هـ . ب