ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له منبج شه‌هیدبوو
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌ه‌یاند، ئه‌ندامێكیان به ناوی ئیبراهیم عومه‌ر له منبج شه‌هیدبووه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌ه‌یاند، ئه‌ندامێكیان به ناوی ئیبراهیم عومه‌ر له منبج شه‌هیدبووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "به ناوی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم ده‌كه‌ین و له‌به‌رده‌م یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان به رێزه‌وه به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین، كه بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌یان قوربانی زۆریان داوه. تا ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌هێنین ئێمه له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان ده‌بین.
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌وه به‌م جۆره‌یه:
ناو و پاشناو: ئیبراهیم عومه‌ر
باوك: محه‌مه‌د
دایك: خه‌لفا
شوێن و كاتی به‌شداربوون: قه‌نای كۆبانێ ٨-١٠-٢٠١٨
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: منبج ٢-٣-٢٠٢٢
هـ . ب