به به‌شداری سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و دانیشتووانی هه‌رێمی عه‌فرین و شه‌هبا له كه‌مپی سه‌رده‌م كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سه‌باره‌ت به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌ت ئه‌نجامدا.
راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان فه‌وزی مسته‌فا ئه‌نجامدرا.
راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ئه‌مڕۆ جارێكی تر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له نیوه‌ڕۆدا كه رۆژی بازاڕبوو، به فڕۆكه‌ی خۆكوژی ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تی كانتۆنی شه‌هبای بۆردومان كرد و گه‌لی مه‌ده‌نی كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ٢ كه‌س شه‌هیدبوون و ٩ كه‌سیش برینداربوون.
داوای ئێمه له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، كه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه گه‌لی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج، له ساڵی ٢٠٢٠ ده‌وڵه‌تی تورك كۆمه‌ڵكوژی له تل ره‌فعه‌ت ئه‌نجامدا، نه‌ك هه‌ر تل ره‌فعه‌ت، عاقیب، كالدیه و هه‌موو ناوچه‌كانی شه‌هبا كۆمه‌ڵكوژی كردووه. ده‌وڵه‌تی تورك كه ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنێت، هه‌موو رۆژێك به كۆمه‌ڵكوژی بۆ سه‌ر منداڵ و گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆش ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بازاڕی تل ره‌فعه‌تی كرده ئامانج و ئێمه‌ش بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی روسیا و ئه‌مریكای گه‌ره‌نتیكار شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هه‌رگیز بێده‌نگ نابن".
هـ . ب