فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، به بۆنه‌ی 11یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی 19ی ته‌مووزی ڕۆژئاوا، په‌یامی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی یه‌په‌گه دا هاتووه، "یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌كان، كه له سه‌رتای سه‌ده‌ی 21دا له جیهان ڕوویدا، بێگومان شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو. شۆڕشی ڕۆژئاوا كه به ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك بنیاد نرا، گۆڕا بۆ داستانێكی قاره‌مانانه، كه به تێكۆشانی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان، كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری، ئه‌رمه‌نی و توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، بوو به شۆڕشی هه‌موو گه‌لان. ئێمه 11یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، كه هاوكات ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یشه، له ئه‌ندازیاری شۆڕشه‌كه‌مان، ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، ڕێبه‌ر ئاپۆ، شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان، كه له پێكهێنان و پاراستنی شۆڕش، داستانی قاره‌مانێتیان نووسیه‌وه، له هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و مرۆڤایه‌تی پیرۆز ده‌كه‌ین.
شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ مرۆڤایه‌تی بوو به هیوا
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، شۆڕشی رۆژئاوا ئه‌ونده‌ی كه بۆ مرۆڤایه‌تی هیوایه، ئه‌وه‌نده‌ش گورزێكی گه‌وره‌ی له دوژمنانی شۆڕش داوه. چونكه پلانەکانی هێزە هەژموونخوازەکانی سەروبن کرد. تێكۆشانی ئازادی و ڕاپه‌ڕینی گه‌لان ڕووبه‌ڕووی پلانی گه‌وره‌ی ده‌ستوه‌ردان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌وه. شۆڕشی ڕۆژئاوا ترسێكی گه‌وره‌ی خسته نێو دڵی هێزە هەژموونخوازەکان، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی قڕكه‌ر و فاشیستی تورك. به‌و پێیه‌یی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شۆڕشی ڕۆژئاوا ئامانجی هێرشه‌كان بوو، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ڕێگایه‌یی شۆڕشی رۆژئاوا کێشاویه‌تی، یه‌كێكه له ڕێگاكانی ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی. شۆڕشی ڕۆژئاوا وه‌ڵام و هه‌وڵوێستێكه له دژی ئه‌و پلانه.
یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ڵاتێك و گه‌له‌كه‌ی له لۆزان پارچه كران، ئه‌مجاره‌یان پلانی ئه‌وه دانراوه كه ئه‌م وڵاته و هه‌موو ناوچه‌كه بكرێته هه‌زار پارچه و سەدەیەکی دیکەش وێران ببێت. هه‌ربۆیه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌و پارچه‌كردنه قبوڵ ناكه‌ن و ده‌ڵێن: "من مر‌ۆڤم"، خاوه‌نداری له شۆڕشی ڕۆژئاوا بكه‌ن و به سه‌ركه‌وتن تاجداری بكه‌ن.
شۆڕشی ڕۆژئاوا، شۆڕشی ژنانه
یه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، یه‌كێك له كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و یه‌كێك له‌و ڕاستیانه‌ی كه له مێژوودا له هیچ شۆڕشێكدا نه‌بووه، پێشه‌نگایه‌تیكردنی ژنانه له‌و شۆڕشه‌دا. ڕاستی شۆڕشی ڕۆژئاوا له‌م ڕووه‌وه بێهاوتایه. چونكه ژنانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ، كه بۆ ژنێكی ئازاد و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد پێشكه‌شی كردووه، ئاستێکی زانابوونیان بەدەست هێنا و رێگەی ئازادییان گرتەبەر. به‌و هۆیه‌وه‌یه به بوێرییه‌كی زۆره‌وه پێشه‌نگایه‌تی شۆڕ‌شیان كرد و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ داستانی قاره‌مانێتیان نووسیه‌وه، كه له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌نگی دایه‌وه. ئه‌و ڕاستیه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی شۆڕشی ڕۆژئاوا وه‌ك شۆڕشی ژنان ناودێر بكرێت و له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌وشێوه‌یه بناسرێت و ده‌نگ بداته‌وه. پێناسەی رێبەر ئاپۆ کە وتبووی "شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕشی ژنانە" ئەو راستیە بە شێوەی بەرجستە دەخاتەڕوو. شۆڕشی ڕۆژئاوا وه‌ك شۆڕشی ژنان له 11یه‌مین ساڵیدا به‌رده‌وامه و به پێشه‌نگایه‌تی ژنان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هیوا و ئیلهام بۆ هه‌موو ژنان و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌ندازیارانی سه‌ره‌كی شۆڕشی رۆژئاوا شه‌هیدانمانن
یه‌په‌گه جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌ندازیارانی سه‌ره‌كی كه شۆڕشی ڕۆژئاوایان پێكهێنا، شه‌هیدانمانن. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌مان شه‌هید هه‌ره‌كۆڵ (حسێن شاویش) كه 19ی ته‌مووزی 2016 چووه كاراونی نه‌مرانه‌وه، جاریكی دیكه هه‌موو هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به رێز و پێزانینێكی زۆره‌وه یاد ده‌كه‌ینه‌وه. فه‌رمانده هه‌ره‌كۆڵ كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌ران و پێشه‌نگه‌كانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، به فه‌لسه‌فه و ئایدئۆلۆژیایی ڕێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو بواره‌كاندا خۆی به‌ره‌وپێشبرد، لە ئامادەسازی و پێکهێنانی شۆڕشدا گیانبازی گەورەی کرد. له دژوارترین قۆناغی شۆڕشدا، 19ی ته‌مووزی ساڵی 2012، فه‌رمانده هه‌ره‌كۆڵ له‌گه‌ڵ هاڕێكانی به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وڕه‌یان هه‌ڵگرت و به‌مجۆره مه‌شخه‌ڵی شوڕش كه داگیرسێندرا گه‌یشته ئه‌مڕۆ.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی یه‌په‌گه دا هاتووه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له دژی هه‌موو هێز و سیاسه‌ته‌كان، كه ده‌یانه‌وێت كورد به‌به‌راورد به 100 ساڵی ڕابردوو لاوازتر و بێ هێزتر بكه‌ن، پێویستیەکی هەنووکەییە کە بەرەیەکی بەرخودانی هەمەلایەنە بکرێتەوە. بەتایبەتی گەلی کورد کە شایەنی ئەوەیە وەک گەلانی دیکە لەناو جیهاندا بە فەرمی بناسرێت و بە شێوەیەکی ئازادانە هەبوونی خۆی بونیاد بنێت. هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و مرۆڤایه‌تی خاوه‌نداری له شۆڕشی خۆیان 19ی ته‌مووز بكه‌ن و به تێكۆشانێكی هاوبه‌ش دواڕۆژێكی ئازاد و دیموكراتیك بونیاد بنێن.
ژ.ن