یه‌په‌ژه شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانێكی ڕاگه‌یاند
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند، هاوڕێمان ژاكلین ئه‌حمه‌د (نه‌ژبیر زاگرۆس) ڕۆژی ٥ی ته‌مووز له ڕووداوێكدا شه‌هیدبوو.
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند، هاوڕێمان ژاكلین ئه‌حمه‌د (نه‌ژبیر زاگرۆس) ڕۆژی ٥ی ته‌مووز له ڕووداوێكدا شه‌هیدبوو.
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانێكیان به‌ناوی ژاكلین ئه‌حمه‌د (نه‌ژبیر زاگرۆس) ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌ژه دا هاتووه، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی شۆڕشی ڕۆژئاوا له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، گیانی پارێزگاری له به‌هاكانی شۆڕش له نێو ژنان و گه‌نجان په‌ره‌ی سه‌ند. هه‌زاران ژن و گه‌نج به‌و ئامانجه ده‌چنه ڕیزه‌كانی ئازادی و ده‌بنه هێزی سه‌ره‌كی پاراستنی شۆڕشی ژنان له ڕۆژئاوا.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هاوڕێمان ژاكلین ئه‌حمه‌د به ناسناوی نه‌ژبیر زاگرۆس خه‌ڵكی شاری كۆبانێی خۆڕاگره . به‌رخۆدانی مێژووی كۆبانێ له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌وه‌یه‌كی ئافراند، كه خاوه‌نداری له به‌هاكانی ئازادی ده‌كه‌ن. هاوڕێمان نه‌ژبیر یه‌كێكه له‌و ژنه گه‌نجانه‌ی، كه هه‌بوون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌گه‌ڵ تێكۆشانی مێژووی كۆبانێ ده‌ناسێت و له ساڵی ٢٠٢٠ ده‌چێته ڕیزه‌كانی ئازادییه‌وه.
یه‌په‌ژه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هاوڕێ نه‌ژبیر له ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا وشیارییه‌كی به‌رزی له‌باره‌ی ئازادی هه‌بوو. به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌میشه له لێگه‌ڕیندا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی تێكۆشان بكات، خاوه‌نی وردبوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ بوو. هاوڕێ نه‌ژبیر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كه‌سایه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كانی ژیانی ئازاد به‌ڕێكخستن كرد و وه‌ك ژنیكی گه‌نج هاته نێو یه‌كینه‌كانمان. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هه‌م له‌بواری سه‌ربازی و هه‌میش له‌بواری بیردۆزیدا خۆی به‌ره‌وپێش برد. دوای ماوه‌یه‌ك به وردبوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی هه‌موو جۆره هێرشێكی تیرۆریستی تێكۆشانی خۆی به‌گوڕتر بكات، چووه نێو ڕیزی یه‌كینه‌كانی دژه تیرۆر (یات).
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه، هاوڕێمان نه‌ژبیر زاگرۆس له ٥ی ته‌مووزی، كاتێك له‌سه‌ر ئه‌كه‌كه‌ی بوو، له ئه‌نجامی ڕووداوێك شه‌هیدبوو. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێمان نه‌ژبیر زاگرۆس و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. هه‌موو كات درێژه به تێكۆشانمان له پێناو بنیادنانی تاكێكی ئازاد، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد ده‌ده‌ین.
ژ.ن