یەکێتی ژنانی گەنج: ئێمە درێژەپێدەری هێڵی قاڕەمانێتی دەبین

یەکێتی ژنانی گەنج بە بۆنەی هەفتەی قاڕەمانێتی لە گۆڕەپانی شەهید عەگید، ڕێورەسمێکی ئەنجامدا و بۆ راگەیەیاندنەکان قسەی کرد.

یەکێتی ژنانی گەنج بە بۆنەی هەفتەی قاڕەمانێتی لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی شاری کۆبانێ ڕێورەسمێکی ئەنجامدا و دواتر راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە ڕێورەسمەکەدا ژنانی گەنج وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فەرماندەی ئەفسانەیی شەهید عەگید و ئاڵای پەکەکەیان هەڵگرت.

راگەیەنراوەکە لەلایەن بەهیە ئەحمەد ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجەوە خوێندرایەوە. بەهیە ئەحمەد، هەفتەی قاڕەمانێتی لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، گەلانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی پیرۆز کرد.

هێڵی قاڕەمانێتی

بەهیە ئەحمەد رایگەیاند، دەستکەوتەکانی شۆڕشی کوردستان بە خوێنی شەهیدە قاڕەمانەکان بەدەستهێنراون و وتی، " بە قاڕەمانێتی فەرماندەی ئەفسانەیی شەهید عەگید، شەڕی ئازادی دەستیپێکرد و بە هەزاران گەنج بوونەتە درێژەپیدەری فەرماندە عەگید. هێڵی قاڕەمانێتی عەگید، هەموو کاتێک ڕێگەی خەباتی ژنانی گەنج دەبێت. دواڕۆژی ئازاد لەم رێگەیە ڕۆناک دەبێتەوە."

'گەورەکردنی تێکۆشان'

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بەڵێنی سەرکەوتنمان نوێ دەکەینەوە و درێژە بە ڕێچکەی بێریتان، شەهید زیلان، شەهید ئارین، شەهید نووژیان و شەهید ڤیان دەبین. لە بەر ئەوەی تۆڵە بکەینەوە، تێکۆشانمان کەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەورەتر دەکەین."

راگەیەنراوەکە بە هەلهەلەلێدان و دروشم کۆتایی هات.

ف.ق