ئەمریکا سزا بە سەر دوو گروپی چەتەی سەر بە ئەنقەرە دەسەپێنێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاریدا سزا بەسەر ئەو دوو گرووپە چەتەیەدا بسەپێنێت، کە لەژێر کاریگەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، سزا بەسەر چەتەکانی لیوای سلێمان شا و فیرقەی حەمزەدا سەپێنراوە و سزاکە هەر یەک لە محەمەد حسێن جاسم، وەلید حسێن جاسم و سەیف بۆئولاد ئەبوبەکر، بەرپرسی ئەو چەتانەش دەگرێتەوە.

هاوکات نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو گرووپە چەتانە بە زۆر خەڵک کۆچبەر دەکەن و هاوڵاتیان دەڕفێنن و داوای فیدیە دەکەن، دەست بەسەر ماڵی خەڵکی ناوچەکە دەگرن و بەم شێوەیە ملیۆنان دۆلار بەدەست دەهێنن، بۆیە سزا بەسەر ئەو گرووپە چەتانەدا سەپێنراوە.

ژ.ن