ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد ئەل موستەفا شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی محەمەد ئەل موستەفا لە کاتی ئەرکەکەیدا شەهیدبووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی محەمەد ئەل موستەفا لە کاتی ئەرکەکەیدا شەهیدبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی محەمەد ئەل موستەفا لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ لە ١٩ ی تشرینی دووەم شەهید بووە.
ئاماژە بەوە کراوە شەهید ئەل موستەفا لە بەشی ئاسایش و پاراستنی زیندانەکان جێی گرتووە، بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێمەکە بەشداری چەندین پەروەردەی کردووە.
ناسنامەی شەهید وەهایە:
ناو و پاشناو: محەمەد ئەل موستەفا
ناوی دایک: عیدە ئەل عەلی
ناوی باوک: عەبود
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەمێلە / ١٩٩٣
شوێن و کاتی بەشداربوون: جرنیە ٢٠٢٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقە _ ١٩/١١/٢٠٢٤.