ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر: دەنگۆی کشانەوەمان راست نییە
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ئەو دەنگۆیانەی باس لە کشانەوەیان لە دێرەزۆر دەکات بە درۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، "هێزەکانمان بەردەوامن لەسەر ئەرکی پاراستنی گەل".
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ئەو دەنگۆیانەی باس لە کشانەوەیان لە دێرەزۆر دەکات بە درۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، "هێزەکانمان بەردەوامن لەسەر ئەرکی پاراستنی گەل".
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر سەبارەت بە دەنگۆ و بانگەشەکانی پەیوەست بەوەی هێزەکانی لە دێرەزۆر کشاونەتەوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکان ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە شاری دێرەزۆر بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن. هێزەکانمان بەردەوامن لە ئەرکی پاراستنی هەڕێمەکە و گەلەکەمان".
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، بە ئامانجی پاراستنی گەلی دێرەزۆر چوونە ئەو شارە و شەرڤانەکانیان پەڕیونەتەوە بەرەو رۆژئاوای چەمی فورات.