ئەنجومەنی سەربازی منبج: کارێک دەکەین دوژمن پەشیمانی بۆ بمێنێتەوە
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکاندا، هێزەکانیان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چوونە قۆناغی دووەمەوە.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکاندا، هێزەکانیان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چوونە قۆناغی دووەمەوە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکان لە دژی کانتۆنی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
'ژەنەراڵە تورکەکان سەرپەرشتی هێرشەکە دەکەن'
"ماوەی چەند رۆژە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان لە دژی هەرێمەکە و شارەکانمان، بە تایبەتی لەم چوار رۆژەدا بەردەوامە و زیاتر بوون. بە ژمارەیەکی زۆر و هەموو جۆرە چەکێکی مۆدێرن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دابینی کردوون، هێرش دەکەن. لەو هێرشەدا بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی جیاجیا دەکەنە ئامانج. ئەو هێرشە بەرفراوانە بە رێنمایی و سەرپەرشتی ژەنەڕاڵ و ئەفسەرانی تورک ئەنجام دەدرێت. لە ٤ رۆژدا شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج گورزی قورسیان لە چەتەکان داوە و هێرشەکانیان تێکشکاندووە.
'هێرشکارەکان پەشیمان دەکەینەوە'
لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەدا هێزەکانمان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چوونە قۆناغی دووەمەوە. ئێمە رێباز و تاکتکی جیاجیا بەکاردەهێنین و دوژمن بە تەواوەتی پەشیمان دەکەینەوە لەوە پەلاماری ناوچەکانی ئێمەی داوە.
'بەڵێنی پاراستنی گەلەکەمان دوبارە دەکەینەوە'
ئێمە وەک هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج پێداگرین کە شارەکەمان منبج بکەینە شوێنی لێپیجینەوەی گەورە لە داگیرکەری تورک و چەتەکانی. ئەو چەتە و دزە دڕندانە کە ناتوانن بەرامبەر بە هێزەکانمان شەڕ بکەن، تۆڵەی خۆیان لە مەدەنیەکان دەکەنەوە و دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان و منداڵانی هەرێمەکە. ئێمە ئەو چەتانە بەهۆی ئەو تاوانانەیان بە سزا دەگەیەنین. بەڵێن دەدەین کە شارەکەمان و گوندەکانمان لەو چەتە دڕندانە و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بپارێزین".