ئەنجومەنی سەربازی منبج ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشكرا كرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، ناسنامەی سێ شەهیدی بڵاوكردەوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، ناسنامەی سێ شەهیدی بڵاوكردەوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج، له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تیایدا هاتووه، "هه‌ڤاڵانمان هه‌یسم محه‌مه‌د عه‌تۆ (ئه‌بو ده‌هام)، كه یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئەنجومەنی سه‌ربازی منبجه، هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن محه‌مه‌د نور خاقور (زلۆڤان) و ساڵح محه‌مه‌د ره‌بیع مسته‌فا، شه‌ڕڤانی قەسه‌ده، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، شه‌هید بوون.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به‌ڵێن به گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین، كه درێژه به ڕێگه‌ی شه‌هیدان بده‌ین، به‌رگری له خاكه‌كه‌مان بكه‌ین و ئاسایشی دابین بكه‌ین و تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان بكه‌ینه‌وه".
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ناسنامه‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده به‌مجۆره‌یه:
ناسناو: ئەبو ده‌هام
ناو و پاشناو: هه‌یسه‌م محه‌مه‌د عه‌تۆ
ناوی دایک: زوحا
ناوی باوک: محه‌مه‌د
كات و شوێنی لەدایکبوون: تل عه‌ران ٢-٢-١٩٩٥
كات و شوێنی شەهیدبوون: منبج ٩-٧-٢٠٢٣
***
ناسناو: زلۆڤان
ناو و پاشناو: حەسەن محه‌مه‌د نور خاقور
ناوی دایک: ئه‌مینه
ناوی باوک: محه‌مه‌د نور
كات و شوێنی لەدایکبوون: تل عه‌ران ١-١-١٩٩٧
كات و شوێنی شەهیدبوون: منبج ٩-٧-٢٠٢٣
***
ناسناو: ساڵح
ناو و پاشناو: ساڵح محه‌مه‌د ره‌بیع مسته‌فا
ناوی دایک: عه‌زیزه
ناوی باوک: محه‌مه‌د
كات و شوێنی لەدایکبوون: تل عه‌ران ١-١-١٩٩٧
كات و شوێنی شەهیدبوون: منبج ٩-٧-٢٠٢٣
هـ . ب