یەپەگە ٤ سیخوڕی دەوڵەتی تورکی دەستگیر کرد

یەپەگە رایگەیاند، ٤ سیخوڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

یەپەگە ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو هەلێکدا هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و دەیەوێت لە رێگەی هەواڵگریەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت و وتی، "لەم چوارچێوەیەدا، تیمێکی هەواڵگری کە لە ٤ کەس پێک دێت بە ناوەکانی (خەدەر محەمەد حەلعەزۆ، مەحمود محەمەد ئەلعەزۆ، ئەحمەد حسێن جەرجەب و ئەیمەن محەمەد ئەلناسر) بۆ ئەوەی لەبارەی بارەگا سەربازیەکان و فەرمانداران زانیاری کۆبکەنەوە و چالاکی جیاواز بکەن، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەرکدار کراون.

ئەم گروپە لە مانگی تشرینی دووەمدا لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا لەلایەن تیمی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی و یەکینەی دژە تیرۆرمانەوە دەستگیرکرا. بەم ئۆپەڕاسیۆنە رێگری لە هێرشەکانی گروپەکەکرا کە دەیویست لە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجامی بدات.

ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، دانیان بەوەدا ناوە کە ئامادەکاریان بۆ کردەوەی تیرۆریستی کردووە و زانیاری هەواڵگریان کۆکردووەتەوە."

ف.ق