یەپەگە: لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣ شەڕڤانمان شەهیدبوون

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئەحداس، ٣ شەڕڤان شەهیدبوون و ٢ شەڕڤانیش برینداربوون.

فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێی مەرات لە ناوچەی ئەحداس لە شەهبا، ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج.

لەم بارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاند، لەم هێرشەدا ٣ شەڕڤان شەهیدبوون و ٢ شەڕڤان برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە: " لە کاتژمێر ١٦:٤٥ ی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هێزەکانمان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٣ شەڕڤان شەهیدبوون و ٢ شەڕڤان برینداربوون. دواتر سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدەکان ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکەینەوە".