یەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

یەپەگە رایگەیاند، دوو شەڕڤانیان بە ناوەکانی رۆژ شەنگال (سەیف ئیبۆ) و شەڕڤان شەداد (عەفرام قاسم سەڤمێ) شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، ٢ شەڕڤانیان شەهید بوون.

بەشێکی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژئاوای سوری، ئەمڕۆ لەبەرانبەر دواکەوتویی و داگیرکەری بەردەوامە. شەهیدان ئەو کەسانەن کە بەها و شکۆیان بەم شۆڕشە داوە و ئێمە لە کەسایەتی شەهید رۆژ و شەهید شەڕڤان یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە."

یەپەگە ئاماژەی بەوەدا، "هاوڕێمان رۆژ کە لە تێکۆشاندا بە شێوەیەکی چالاک شوێنی خۆی گرت، لە ئۆپەڕاسیۆنی دێرەزۆردا لەدژی داعش شەهید بوو. هاوڕێکەمان شەڕڤانیش، لە حەسەکە لە رووداوی پەروەردەدا شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: رۆژ شەنگال

ناو و پاشناو: سەیف ئیبۆ

ناوی دایک: فەهیمە

ناوی باوک: محەمەد خەلەف

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: دێرەزۆر – دشیشا، ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١

*

ناسناو: شەڕڤان شەداد

ناو و پاشناو: عەفرام قاسم سەڤمێ

ناوی دایک: تیادۆرا

ناوی باوک: قاسم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە، ٩ی کانونی یەکەم ٢٠٠١

ئێمە لە کەسایەتی شەهید رۆژ و شەهید شەڕڤاندا، هەموو شەهیدانی شۆڕش بەبیردێنینەوە و سەرەخۆش لە خانەوادەکەیان و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق