یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

یەپەگە ڕایگەیاند کە شەڕڤانیان جابر ئەل ئەبۆ لە ڕودانی ڕوداوێکی هاتوچۆدا شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەم زانیارییانەی بڵاوکردۆتەوە: "لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤دا، لە ناوچەی گرکێ لەگێ، هاوڕێمان جابر ئەل ئەبۆ لە کاتی پشووەرگرتنیدا و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، توشی ڕوداوێکی هاتووچۆ دەبێت و شەهید دەبیت".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "مامی هاوڕێمان، هەڤاڵ مەحمود لە بەرخۆدانی ڕمێل پاشا، لە مێژووی شۆڕشی ڕۆژئاوادا جێگەیی دیارە و بە شەهیدبوونی ناوی خۆی لە مێژووی ڕۆژئاودا تۆماردەکات. هەڕەشەی دوژمن تەنها لەسەر گەلی کورد نەبوو، بەڵکو لەسەر هەموو گەلانی ناوچەکەبوو. هەم لەبەر ئەم هۆکارە و هەم لەبەر شەهیدبوونی مامی، هاوڕێمان جابر ئەل ئەبۆ هەستی بەوەکرد و لێگەڕین و تێکۆشانی بە ڕونی و بەهێزیەوە دەستپێکرد. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە زێدی خۆیەوە بەشداری ناو هێڵەکانی تێکۆشانمان بوو.

سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژایی هاوڕێمان جابر و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەردەبڕین. بەڵین دەدین یادی هاوڕێمان هەمیشە لە تێکۆشانەکانماندا زیندوو ڕاگرین.

ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: جابر ئەل ئەبۆ

ناوی دایک: ئامینە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گرکێ لەگێ/ ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤".