یەپەگە شەهیدبوونی جوان شۆڕش ڕادەگەیەنێت

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند بەناوی جوان شۆڕش، لە ٢٢ ی حوزەیران بەهۆی ڕووداوێکەوە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەی شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە شەهیدبوونی خالد ئەحمەد "جوان شۆڕش".

یەپەگە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەکات و دەڵێت: "بەڵێن دەدەین، بە تێکۆشان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە شۆڕشی گەلانە، سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین، ئەرکەکەنمان بەجێ دەگەیەنین لەسەر میراتی شەهیدان، تا ئازادی بۆ هەموو گەلان دەڕەخسێنین".

هەروەها دەڵێت: "هاوڕێمان جوان ئەرکەکەی خۆی لە شەدادی ڕادەپەڕاند، لە ٢٢ ی حوزەیران بە ڕووداوێک شەهیدبوو".

ناسنامەی شەهید:

ناسناو: جوان شۆڕش

ناو و پاشناو: ئەحمەد خالد

ناوی دایک: ساهیر

ناوی باوک: خالد

شوێنی لەدایکبوون: ڕەقە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: شەدادی/ ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.