یەپەگە و یەپەژە دوو خوشکی ئێزدی ڕزگار دەکەن

یەپەگە و یەپەژە دوو خوشکی ئێزدی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاردەکەن پاش ٩ ساڵ لە ڕفاندنیان. دوو خوشکەکە گوتیان هەرگیز ئەم چاکەیە لەیاد ناکەن.

یەپەگە و یەپەژە لە ڕۆژئاوا دوو خوشکی شەنگالی بەناوەکانی بەسێ خدر و عالیە خدر لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگاردەکەن و ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکەنەوە.

هەریەک لە بەسێ و عالیە خدر خەڵەف شەمۆ لە گوندی سۆڵاخ لە شەنگال لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لە کۆمەڵکوژی ٧٤ هەمین لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنران. پاش ٩ ساڵ، دوو خوشکەکە لە کەمپی هۆل لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە ئازادکران. دوو خوشکەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی لەسەر هەژماری یەپەگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەیان کرد، باسیان لەو دڕندایەتییە کرد کە بەسەریاندا هاتووە.

پێویستە هەموو ژنان ڕزگاربکرێن

بەسێ خدر لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "چەتەکانی داعش من و دایکم و برایەک و خوشکێکمیان لە شەنگالەوە فڕاند بۆ دەیرەزۆر. براکەمیان دوورخستەوە. پاش مانگ یان دوو مانگ، دایکیشم دوورخرایەوە. براکەمیان بردە لای خۆیان و جیایان کردەوە. کاتێک دایکمیان برد، لێمان پرسین بۆ کوێی دەبەن، وتیان دەیبەن بەرەو دەوڵەتی ئیسلامی. پاش مانگ و نیوێک چەتەکان گوتیان دایکمان بەهۆی بۆردومانەوە مردووە".

بەسێ هەروەها گوتی: "براکەم هات و وتی دەمەوێت خوشکەکانم ببەمە لای خۆم، بەڵام چەتەکان قبوڵیان نەکرد و وتیان مناڵە و نابێت. براکەم ئەوکات ١٢ ساڵ بوو. پاشان گوازراینەوە بۆ باغۆز و کەمپی هۆل. لەوێ گوتیان ئێوە خەڵکی حەمس نین خەڵکی شەنگالن. سەرەتا سەرمان سوڕما  و ئەوەمان قبووڵ نەبوو کە خەڵکی شەنگالین. ماوەیەکی پێ چوو تا قبووڵمان کرد. لە کەمپی هۆل پشکنینی خوێنمان کرد تا بزانین خەڵکی شنگالین یان نا. لە کەمپەکە ناچارنەکراین بەم پشکنینە. وتیان ئەگەر دەرکەوت شەنگالین، دەتانگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەتان. وتیان ئەگەر ئەگەر گەڕانەوە شەنگال و دەرکەوت خەڵکی ئەوێ نین، ئەرکی گەڕانەوەتان دەگرینە ئەستۆ".  

بەسێ خدر باسی لەوە کرد، گومانی زۆر هەبووە لە کەمپی هۆل، سەبارەت بەوەی یەپەگە خەڵکی شەنگال دەگەڕێنێتەوە خاکی خۆیان، گوتی: "سەرەتا بڕوامان نەکرد، چونکە نەماندەزانی. بەڵام دواتر بینیمان چۆن یەپەگە ژنان دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵات و لەنێو خێزانەکانیان دڵخۆشن. سوپاسی یەپەگە دەکەین بۆ گەڕاندنەوەمان. بەهیواین هەموو ژنانی شەنگال بگەڕێنەوە ناو کەسانی خۆیان".

"هەرگیز چاکەی یەپەژە لەیاد ناکەین"

عالیە خدری تەمەن ١٤ ساڵ، یەکێک لە کچە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش، دەڵێت: "لە کەمپی هۆل لەنێو خێزانەکان دەژیاین. خێزانی ئێمە نەبوون و نەیاندەزانی خێزانە ڕاستەقینەکانمان لەکوێن. کاتێک یەکەمجار گەیشتینە کەمپەکە، قبووڵیان نەکردین. لەگەڵ ئەوەشدا، ناتوانم بیر لەو کارە خراپانەی ژێر حوکمی داعش بکەمەوە. کاتێک مناڵ بووین دایکمان نەبینی، ئێستە گەورە بووین و ئیتر نایبینین. دڵخۆش دەبم ئەگەر بتوانم دایکم ببینمەوە. هەرکێ دەگەڕێتەوە دەڕواتە لای خێزان و خزمەکانی. لەگەڵ خێزانەکانیان دەمێننەوە و خێزانە ڕاستەقینەکانیان دەبینن".

هەروەها عالیە خدر باسی لە دڕندەیی چەتەکانی داعش کرد، گوتی: "هەرکەس سەرەتا دەچێتە نێو داعش و کوشتنەکان دەبینێت، مەترسیدارە. ئێمە زۆر دەترساین. کاتێک ڕزگارکراین دڵخۆش بووین. یەپەژە بە دڵسۆزییەوە لێمان نزیکبوونەوە. لێمان تێگەیشتن و لەگەڵمان بوون. زۆر شتیان کرد لەپێناومان. سوپاسیان دەکەین بۆ هەموو ئەم شتانە. هەرگیز ئەم هاوکارییە لەیاد ناکەین".

عالیە لەکۆتاییدا داوای کرد، هەموو ژن و چەتەکانی هاوشێوەیان ڕزگاربکرێن و بگەڕێنەوە نێو خزمەکانیان و ئازادانە بژین.