ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام: ٧ چەتە دەستبەسەرکران
ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام، رایگەیاند، لە کەمپی هۆل ٧ چەتەی داعش دەستگیرکراون.
ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام، رایگەیاند، لە کەمپی هۆل ٧ چەتەی داعش دەستگیرکراون.
ژووری ئۆپراسیۆنی بەردەوام کە لەلایەن قەسەدە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەپەژەوە لە کەمپی هۆل و دەوروبەری پێکهێنراوە، لە چوارەم رۆژدا ئۆپراسیۆنەکەیان بەردەوامە.
ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوامە لەبارەی ئەنجامی چالاکییەکانی ئۆپراسیۆنەکەیانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی قەسەدە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە، کە لە هەڵمەتی گەڕان و پاککردنەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ٧ چەتەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو چەتانەی دەستگیرکراون، ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەناو و دەرەوەی کەمپەکە دەکرد و بەم جۆرە بەردەوام بوون: "ئۆپراسیۆنەکە دوای چاودێری وردی جموجۆڵی شانەی تیرۆریستان ئەنجامدرا. شانەکانی هەوڵیان دەدا سوود لە هەلومەرجی مرۆیی ناو کەمپەکە وەربگرن، خۆیان بشارنەوە و چەک کۆبکەنەوە و دواتر دەست بە کردەوەی تیرۆریستی بکەن".
راگەیەندرا کە ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتویی ئەنجامدراوە و هیچ زیانێک بەر مەدەنییەکانی ناو کەمپەکە نەکەوتووە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو ئۆپراسیۆنەی پاککردنەوە کە لە رۆژانی دواییدا دەستیپێکرابوو، دوای ئەوەی کۆتایی بە شانە تیرۆریستیەکان دەهێنێت، ناوچەی هۆل و کەمپەکە دەگۆڕێت بۆ شوێنێکی ئارام و پارێزراو".