یەپەژە: ٣ هاوڕێمان شەهید بوون
یەپەژە ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە مەنبەج ئەندامی فەرماندەیی مەجلیسی سەربازی یەپەژە و فەرماندەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەرڤین سەردار، هەروەها نوجان ئۆجالان و جاندا جودی شەهید بوون.
یەپەژە ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە مەنبەج ئەندامی فەرماندەیی مەجلیسی سەربازی یەپەژە و فەرماندەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەرڤین سەردار، هەروەها نوجان ئۆجالان و جاندا جودی شەهید بوون.
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەنبەج، سێ هاوڕییان شەهید بوون.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبیلێکی سەر بە مەجلیسی سەربازی مەنبەجی لەسەر ڕێگەی گوندی حەتابات لە گوندەواری باشوری شاری مەنبەج کردۆتە ئامانج.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە، ناسنامەی ٣ شەهیدەکە بەم جۆرەیە:
ناسناو: شەرڤین سەردار
ناو و پاشناو: ئیمان مەحمود دەروێش
ناوی دایک: دڵشا
ناوی باوک: مەحمود
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج – ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣
ناسناو: جاندا جودی
ناو و پاشناو: سارا محەمەد عەبدی
ناوی دایک: شەمسە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج – ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣
ناسناو: نوجان ئۆجالان
ناو و پاشناو: شیلان محەمەد ئەحمەد
ناوی دایک: سوهام
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج – ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣