"ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە"

دەیان کەس لە گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە دێرک، ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

دەیان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە گۆڕەپانی (الحریە) لە شاری دێرک گردبوونەوە، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، لەلایەن ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری لە دێرک، هۆگر حاجی، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و تێیدا هاتبوو: "دەسەڵاتی تورک بەردەوامە لە ئەشکەنجەدانی ڕێبەر ئاپۆ، ئەمەش دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە، ئامانجیان لەم ئەشکەنجەیە ئەوەیە، ڕێبەر سازش بکات لە مافەکانی گەلی کورد، تاوەکو خاکی کوردان زیاتر داگیربکەن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لەوە گەورەترە سازش بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکات، هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین باوەڕیان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەرە".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتیان: "بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و بەرخۆدان تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئازادی جەستەیی وی، ئازادی هەموو گەلانە".