تاریکییەکی سەخت باڵیکێشاوە بەسەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، بەهۆی کێشەی کارەبا و کەمبوونەوەی کاری مۆلیدەکانی هەردوو گەڕەک بۆ دوو کاتژمێر، لەبەر نەبوونی سوتەمەنی، لەگەڵ بەردەوامیی گەمارۆی حکومەتی دیمەشق و ڕێگریکردنی لە هاتنەناوەی سوتەمەنی بۆ نێو دوو گەڕەکەکە.
لە بەرئەنجامی گەمارۆی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر هەرێمەکە، دوێنێ شارەوانی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، «کاری مۆلیدە ئەهلییەکان کەمبۆتەوە بۆ دوو کاتژمێر لەبری ٥ کاتژمێر بۆ هەر ڕۆژێک».
لە بەرئەنجامی گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر دوو گەڕەکەکە، خەڵک پەنایان بردە بەر کەرەستە سەرەتاییەکان بۆ ڕووناککردنەوە.
ف.ق