ڕیشسپیانی عەشیرەتەکانی هەرێمی فورات پشتگیریان لە ئۆپەراسیۆنەکەی قەسەدە کرد

ڕیشسپیانی عەشیرەتەکانی هەرێمی فورات وتیان،"ئێمە بە کورد عەرەب و سریانییەوە یەکین، دەبێت سەرۆک عەشیرەت و ڕیشسپیانی دێرەزۆریش ئاگاداری ئەم فیتنەیە بن" بۆ ئەو ئۆپراسیۆنەی قەسەدە داوای پشتیوانییەکی بەهێزیان کرد.

بە دروشمی "بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی 'بەهێزکردنی ئاسایش' و قەسەدە" ڕیشسپیان و سەرۆک عەشیرەتەکانی هەرێمی فورات و مەسەدە کۆبوونەوەیەکی عەشیرەتی یان لە بارەگای مەسەدە لە ڕەقە ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕیشسپیان و سەرۆک عەشیرەتەکانی ڕەقە وهەرێمی فورات، مەجلیسی  ڕیشسپیان و ئەندامانی  نوسینگەی پەیوەندییەکانی مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

سەرەتا ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی مەسەدە ئەمەل دەدە، وتی: "ئەمڕۆ لێرە بۆ تاوتوێکردنی ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی دێرەزۆر و گرنگی ڕۆڵی عەشیرەتەکان لە شکست پێ هێنانی ئەم هێرشانەدا کۆبووینەتەوە".

ئەمەل سەرنجی بۆ ڕۆڵی خێڵ و عەشیرەتەکان ڕاکێشا و وتی: ئەوان سیستەمێکی جڤاکیین کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا. ڕۆڵیان هەیە لە بەهێزکردنی جڤاک و برایەتی گەلان. لە سەرەتای دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە دەستکەوتێکی زۆر بەدەست هاتووە. لە بەرانبەر ئەمەدا  ژمارەیەکی بەرچاو لە شەهید و بریندار دراوە".

دواتر ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی هەرێمی فورات، مستەفا بالی، لە بارەی دۆخی دێرەزۆر بەم شێوەیە قسەی کرد: "سێ مانگ لەمەوبەر شاندی  سەرۆک عەشیرەتەکان و ڕیشسپیانی دێرەزۆر سەردانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)یان کرد و کێشە و سەختییەکانی خۆیان باس کرد".

بالی بەم شێوەیە درێژەی پێدا : " شاندەکان ڕایگەیاند ،بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تاوانێکی تیرۆریستییە. هەروەها ڕیشسپی و سەرۆک عەشیرەتەکانی دێرەزۆر گرنگی دوورخستنەوەی ئەبوخەولەیان دووپات کردەوە، بەڵام ئەم لابردنە وەک شەڕی نێوان کورد و عەرەب پێناسەکرا، ئەبو خەولە بانگهێشت کرا بۆ گفتوگۆ بەڵام بانگهێشتنامەکەی ڕەتکردەوە و لە ئەنجامدا دەستگیرکرا چونکە بەپێی ڕێساکانی قەسەدە و یاسا سەربازییەکان رەفتاری نەکردووە".

سەرۆک عەشیرەتەکان و ڕیش‌سپییە بەشداربووەکان بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە خستەڕوو، ئەندامی مەجلیسی ڕیشسپیانی ڕەقە، شێخ عەلی ئەلساڵح، وتی: "ئێمەی کوردەکان و عەرەبەکان و سریانیەکان یەکگرتووین، دەبێت سەرۆک عەشیرەت و ڕیشسپیانی دێرەزۆرئاگاداری ئەم فیتنە یە بن".

ڕیشسپی عەشیرەتی ئەلبو جابیر، شێخ نایف ئەلدایف دووپاتی کردەوە، پێویستە وانە لە ڕووداوەکانی سوەیدا وەربگیرێت و گووتی: "دوژمن زۆرن و دەیانەوێت قەیرانەکان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن. هەروەها ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات زیاتر بەرپرسیار بین لە بەرانبەر پڕۆژە دیموکراتیکەکەمان".

ڕیشسپی عەشیرەتی موسا ئەلزاهیر، شێخ ئیبراهیم ئەلموعتەسەم ئەلهادی گوتی: "هەندێک کەس هەن دەیانەوێت فیتنە لە عەشیرەتەکانمان لە سعودیە و قەتەر و وڵاتانی دیکە دروست بکەن. پێویستە ئەم پڕوپاگەندەیە بوەستێنرێت، ئێمە لەگەل قەسەدە  ژیانێکی ئارام دەژین و ڕێگە نادەین فیتنە بێتە ناو هەرێمەکانمانەوە".

سەرۆکی عەشیرەتی ئەلبو خەمیس، شێخ حەسەن ئەلڕەشید، گوتی: "ئەوشتەی کە رووی داوە فیتنەیە، دەوڵەتە خۆجێییەکان ویستیان بەکاری بهێنن و لە نێوان عەشیرەتەکاندا سەرلێشێواوی دروست بکەن، بەڵام کەسانی ژیر و قەسەدە ئەمەیان کۆنترۆڵکرد وکۆتاییان بە فیتنە هێنا. ئێمە وەک عەشیرەتە عەرەبەکان دژی ئەم فیتنەیەین."

دواجار بەشداربووان لەسەر ئەنجامنامەیەک ڕێککەوتن و لەلایەن ئەمەل دەدە وە خوێندرایەوە. ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:

"پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنی "بەهێزکردنی ئاسایشی قەسەدە.

ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆدا.

پاڵپشتیکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.

ڕووداوەکانی دێرەزۆر پیلانێکی دەرەکییە بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.

تێکۆشان لە دژی ماددە هۆشبەرەکان و سزادانی تاوانباران.

چالاککردنی ڕۆڵی عەشیرەتەکان لە چارەسەرکردنی کێشە هەرێمییەکان.

ئەوانەی ئەرکەکانیان بۆ مەبەستی تر بەکاردەهێنن پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان.

هۆشیارکردنەوەی گەل لە بواری سیاسیدا

بەهێزکردنی لایەنی ناوخۆیی.

چالاککردنی دیالۆگی سوری-سوری.

جەختکردنەوە لەسەر پیرۆزی خوێنی سورییەکان".