ڕیشسپیەکانی رەقا: هیوادارین نەورۆزی ٢٠٢٣ لەگەڵ ئۆجالان پیرۆز بکەین

ڕیشسپیەکانی رەوا لە نەورۆزی ئازادی بۆ ئۆجالاندا هیوایان خواست، نەورۆزی ٢٠٢٣ لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆز بکەن.

ڕیشسپیەکانی هۆزەکانی رەقا، جەژنی نەورۆزیان لە هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد و ئاماژەیان بە برایەتی گەلان و یەکگرتن کرد و وتیان، " داواکاری سەرەکیمان ئەوەیە کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەگەڵ ئێمە بەشداری لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا بکات."

لە رەقا بە دروشمی ' بە ئیرادەی گەلان نەورۆزی ٢٠٢٢ دەکەینە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان' بە بەشداری دانیشتوانی رەقا و دێرەزۆر ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا.

ڕیشسپی هۆزی ئەلسەبخا محەمەد ترکی ئەلسو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی، " ئێمە جەژنی نەورۆز لە هەموو گەلانی هەرێمەکە کە خاوەنداری لە هزر و رامانی ڕێبەر ئاپۆ و برایەتی گەلان و پێکەوەژیانی ئازاد دەکەن، پیرۆز دەکەین. هیوا و داواکاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ڕێبەری گەلی کورد ئازاد ببێت و لەگەڵ ئێمەدا بەشداری لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا بکات."

محەمەد ئەلسو وتی، " ئێمەی هۆزەکانی عەرەب لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێتی خۆمان لەگەڵ گەلی کورد دووپات دەکەینەوە و پێکەوەژیانی ئازاد و برایەتی گەلان هەموو کاتێک بناغەی ژیانمان دەبێت. جارێکی دیکە نەورۆز لە هەموو گەلانی ژێردەستە و ئازادیخواز پیرۆز دەکەم."

شێخ مستەفا ئەلعەبدی ڕیشسپی هۆزی ئەلغانم ئەلزاهیریش وتی، " جەژنی نەورۆز یەکگرتن و برایەتی گەلانی هەرێمەکە پێکەوەییمان فێر دەکات، لەبەرئەوەی لەم جەژنەدا هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە کۆدەبنەوە و پێکەوە بەشداری ئاهەنگەکان دەبن."

مستەفا ئەلعەبدی بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، " زۆر ڕیشسپی عەرەب بەشداریان لە ئاهەنگەکاندا کردووە ە ئێمە یەک گەلین، چارەنوسمان یەکە و بۆچوونمان یەکە لەبارەی پیلانگێڕی قێزەون."

ف.ق