ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن لەپێناو مەنبەج
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەنبەج بانگەوازی یەکگرتنی کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەنبەج بانگەوازی یەکگرتنی کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کانتۆنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و نوێنەری پارت و مەجلیس و رێکخراوەکان لەبەردەم بینای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج کۆبوونەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەی مەجلیسی ڕۆژهەڵاتی مەنبەج حوسام ئەل شەواخ خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکە گوتراوە:
"لەکاتێکدا بۆ سەلامەتی گەلەکەمان کاردەکەین، هەرێمەکە بەهۆی ڕووداو و پێشهاتە جیهانی و هەرێمیەکان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریا بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەچێت.
ئێمە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج بە گەلەکەمان لە مەنبەج و هەموو دانیشتووانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو پێکهاتە و بەشەکانیەوە دەڵێین، ئێمە شەڕخواز نین، بەڵکو ئاشتی و بنیاتنانمان دەوێت. ئامانج لەم ڕەوشانەی کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، تێکدانی کاروانی بنیاتنان و پێشکەوتن و ڕزگارییە، لە هەمان کاتدا تێکدانی پەیوەندییەکانی خوشک و برایەتیی نێوانمانە.
ئامادەین بۆ وەستانەوە بەرامبەر هێرشەکان. بە قارەمانێتی هێزە سەربازییەکانمان کە بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەمان بوونەتە قەڵغان، بە یەکگرتنی گەلەکەمان و پشتیوانیان بۆ هێزە سەربازییەکان لە چوارچێوەی هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، بە گوێ نەدان بە شەڕی تایبەت، دەتوانین وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە.
بانگەواز لە دەوڵەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمەکە و دەستەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، پشتیوانمان بن، هێرشەکان شەرمەزار بکەن؛ خەڵکی مەدەنی و مناڵ و پیر و ژن و موڵکی گەل بپارێزن. لە کاروانی بنیاتنان و فراوانکردنی ئازادی و دیموکراسییدا پشتگیریمان بکەن".