ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سوریا ڕادەگەیەنێت

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەنیازە لە ڕۆژی سێشەممە ١٨ ـی نیسان، ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سوریا پێشنیار بکات.

لەئێستەدا، کۆبوونەوەی چوارقۆڵی بە سەرپەرشتی ڕوسیا بەردەوامە، هەروەها حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی، بڕیار وایە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێگەچارەی خۆی بۆ قەیرانی سوریا پێشنیار بکات.

وا بڕیارە لە کاتژمێر ١١ لە ١٨ ـی نیسان، ڕێگەچارەکە بۆ قەیرانی سوریا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

چاوەڕێ دەکرێت ئەم ڕێگەچارەیە پێشنیار و چارەسەرەکان لەخۆبگرێت بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک.

ف.ق