ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باری نائاسایی راگەیاند

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا باری نائاسایی و ئاورتەی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا هاتووە:

بەهۆی دۆخی ئاڵۆز لە سەرتاسەری سوریا، داوا لە گەلەکەمان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە)، هەموو دامودەزگاکان، پارت، رێکخراوەکانمان و کچان و کوڕانی گەلەکەمان دەکەین کە لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕییەکان لەپێناو پاراستنی گوند و شارەکانیان لە بەرزترین ئاستدا وریا و چاوکراوەبن. دەبێت لەو پەڕی وشیاری گشتیدابن".