ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی بۆردومان کرد

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا و ڕاگەیەنرا، خاڵەکانی حیزبوڵا بۆردومان کراون و ٥ کەس بریندار بوون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا (SOHR) ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل شەوی یەکشەممە ڕوویداوە.

ڕاگەیەندرا، هێرشەکە لە دژی خاڵەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانی سوریا ئەنجامدراون، کە هێزەکانی حیزبوڵای تێدا بووە.

وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، دەوروبەری دیمەشق بۆردومان کراوە و دەنگی تەقینەوەکان لە پایتەخت بیستراون. وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی چالاککراوە و چەندین موشەکی خستووە، بەڵام زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا لەو هێرشەدا ٥ کەس بریندار بوون. ئیسرائیل لە ٢ ی ئایاردا هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی حەلەب. لەو هێرشەدا سەربازێکی سوری کوژرا و کارەکانی فڕۆکەخانەکە بۆ چەند ڕۆژێک ڕاگیرا.

ژ.ت