"ڕۆژاڤا شۆڕشێکی راستەقینە"

تێکۆشەر لەوەند شەڕڤانی ئینتەرناسیۆناڵی ئیسپانی یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵ لە ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ڕۆژئاوا خەون نییە، بەڵکو ڕاستییە و وتی: "شۆڕش مومکینە و ئێمە پێکەوە دەتوانین بگەینە جیهانێکی نوێ".

تێکۆشەر لەوەند خەڵکی کاستیلای ئیسپانیایە و سەبارەت بە یەکەم کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵ لە ڕۆژئاوا و کاریگەریی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر تێکۆشانی نێونەتەوەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

تێکۆشەر لەوەند وتی، کۆنفرانسەکە ئەزموونێکی زۆر گرنگ بوو و وتیشی، "بۆ هەموومان پرۆسەیەکی مێژوویی بوو. ئێمە لە  هەموو پێکهاتەکانەوە لێرە کۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەسەر چەندین بابەت کرد. بوو بە سەکۆیەکی زۆر دەوڵەمەند بۆ ڕۆڵمان لێرە و لە وڵاتەکەماندا. هەروەها جوان بوو، کە ئێمە لە هەموو شوێنێکی جیهان هەڤاڵەکانی خۆمان ناسی و بینیمان، کە بۆ هەمان مەبەست و ئامانج تێدەکۆشن. لە کۆنفرانسەکەدا بڕیار درا بۆ ئاسانکاریکردنی کارەکانی رێکخستنی ئینتەرناسیۆنالیستەکان لێرە".

تێکۆشەر لەوەند وتی، کۆنفرانسەکە ئەزموونێکی زۆر گرنگ بوو و وتیشی، "بۆ هەموومان پرۆسەیەکی مێژوویی بوو هەموومان لێرە یەکترمان بینی و چەندین کێشەمان تاوتوێ کرد. بوو بە سەکۆیەکی زۆر دەوڵەمەند بۆ ڕۆڵەکانمان لێرە و لە وڵاتەکەماندا هەروەها جوان بوو کە لە هەموو شوێنێکی جیهان هەڤاڵەکانمان ناسیەوە و بینیمان کە بۆ هەمان مەبەست شەڕ دەکەین لە کۆنفرانسەکەدا بڕیار درا بۆ ئاسانکاری بۆ ڕێکخراوە ئینتەرناسیۆنالیستەکان لێرە".

تێکۆشەر لەوەند باسی لە کاریگەریی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی: شۆڕشی ڕۆژاڤا کاریگەریی زۆری لەسەر هەموو تێکۆشانە نێونەتەوەیەکان هەبووە. پرۆسەکانی پێش شۆڕش و دوای شۆڕش هەیە. کاریگەریی ئەو ڕووداوانە، کە لە قۆناغی ئازادکردنی کۆبانێ دەستیپێکرد کاریگەری لەسەر هەموو نەتەوەکان هەبوو، ناکرێت پشتگوێ بخرێن. ئەوانەی ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوایان بینیوە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان باسی ئەم شۆڕشەیان بۆ دەکەن.

بەڕاستی ئێمە بە ئایدۆلۆژیای جیاوازەوە دێینە ڕۆژئاوا. ئێمە فێر دەبین، پێکەوە بژین، دانوستان و گفتوگۆ کردن لەسەر ئەزموونەکان دەکەین. ئێمە بە خۆماندا دەچینەوە و خۆمان لەبەرچاو دەگرین و ڕەخنە لە خۆمان دەگرین و فێر دەبین ئامرازەکانی خۆمان دروست بکەین. ئەم یەکگرتنە زۆر گرنگ و بەنرخە یەکێک لە خاڵە گرنگەکان فیداکارییە. فیداکاری بۆ شۆڕش. ئەمە یەکێکە لەو بەهایانە، کە ئێمە لە ڕۆژئاوا فێربووین."

تێکۆشەر لەوەند لە کۆتایی وتەکانیدا ئەم پەیامەی بۆ ڕای گشتیی نێونەتەوەیی نارد، "ڕۆژئاوا خەون نییە، ڕاستییە. ئێمە پێکەوە دەتوانین شۆڕش ئەنجام بدەین و بگەینە جیهانێکی نوێ".

ژ.ت