به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز (ANHA) چه‌ته‌كانی داعش دوێنێ هێرشیان كردبووه سه‌ر كه‌مپی هۆل له رۆژهه‌لاتی حه‌سه‌كه. دوای هێرشی چه‌ته‌كان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌رپرچیان دابوونه‌وه و شه‌ڕ هاتبووه ئاراوه.
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه، ئه‌ندامێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له كه‌مپی هۆل ئییبراهیم محه‌مه‌د زانیاری‌دا و وتی، "له‌و كاته‌ی هێزه‌كانمان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد، چه‌ته‌كان په‌لاماریان داون".
ئیبراهیم محه‌مه‌د پشتڕاستی كرده‌وه كه به هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌مپه‌كه‌دا ژن و منداڵ هه‌ن، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به وریاییه‌وه جوڵاونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا گروپێكی چه‌ته‌كان گیراون.
گروپی چه‌ته‌كانی داعش له هێرشه‌كه‌دا رۆكێتی ئار پی جییان به كارهێناوه، له ئه‌نجامدا زیان به‌ر سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كه‌وتووه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ درێژه به كاروباری لێكۆڵینه‌وه له به‌شی پێنجی كه‌مپه‌كه ده‌ده‌ن و له كه‌مپه‌كه و ناوچه‌ی هۆل به گشتیی قه‌ده‌غه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه راگه‌یه‌نراوه.
هـ . ب