ئه‌و ژنانه‌ی به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورز له شاری دێركی رۆژئاوا كه‌وتنه‌ریِ، له‌باره‌ی گرنگی نه‌ورۆزه‌وه قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF كرد.
سه‌باح ره‌مه‌زان عه‌لی خه‌ڵكی دێرك وتی، "نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه. له سه‌ره‌تادا له رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز بێت. هه‌روه‌ها له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، له‌و هێزانه‌مان كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئێمه ده‌پارێزن پیرۆز بێت. نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورده. له ساڵی ٢٠٢٢دا ئێمه ئازادی رێبه‌ر ئاپۆمان ده‌وێت. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گه‌له بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه".
بانگه‌وازی 'له‌پێناو كوردستانی ئازاد‌دا یه‌كبگرن' له لایه‌ن كوردانی تاراوگه‌وه به‌رزكرایه‌وه
ئاسیا مه‌حمودیش باسی له‌وه‌كرد، كه له ساڵی ٢٠٢٢دا به ئازادی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌ورۆز تاجدار ده‌كه‌ن و وتی، " له دژی سته‌م و زۆرداری جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورده. له‌پێشه‌وه له رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانیان له ناو زیندانه‌كان جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌م. ئێمه له دژی سته‌م و زۆرداری لێره‌ین. به نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ه‌وه ئێمه له پێناو ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ تێده‌كۆشن. سڵاو له هه‌موو زیندانیان ده‌كه‌م و تاكۆتایی ئێمه له سه‌ر رێبازی ئه‌وان ده‌بین".
ئاسیا مه‌حمود داواشی له كورانی تاراوگه كرد و وتی، "كوردان له هه‌ر چوار لای جیهان ده‌بێت بۆ كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ببنه یه‌ك".
'له دژی خیانه‌ت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ئێمه گیانی مه‌زڵوومه‌كانین'
دایكی هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف سوعاد مسته‌فاش باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان نه‌ورۆزیان به گیانی مه‌زڵووم دۆغانه‌وه پیرۆز كردووه و وتی، "وه‌ك چۆن مه‌زڵووم دۆغان له زینداندا له دژی خیانه‌ت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نه‌ورۆزی پیرۆز كرد، ئێمه‌ش به‌و گیانه‌وه پیرۆزی ده‌كه‌ین. ده‌بێته گه‌لی كورد یه‌كبگرێت و خاكی خۆی بپارێزێت. ئێمه ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین. ئاگری نه‌ورۆز ئاگری یه‌كگرتووییه، یه‌كگرتن، دیموكراسی و به‌رخودانه. ده‌بێت گه‌لی كورد یه‌كبگرێت، یه‌كێتی خۆیان به‌هێز بكه‌ن و هه‌نگاوی به‌ره‌و پێش هه‌ڵبگرن. به‌رخودان ژیانه. نه‌ورۆز پیرۆز بێت".
هـ . ب