ژنانی مەنبەج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
بە پێشەنگایەتی ژنانی مەنبەج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
بە پێشەنگایەتی ژنانی مەنبەج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
یەکێتیی ژنانی گەنجی مەنبەج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی میزان بەرەو کۆڵانی وادی دەستی پێ کرد.
ئەندامانی یەکێتییەکە و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی سڤیل و کۆمیتە گرێدراوەکانی، مەجلیسی سڤیل، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل، شێخ و ڕیشسپی عەشیرەتەکان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" و "کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" لەلایەن بەشداربووانەوە بەرزکرایەوە.
لە کۆڵانی وادی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، ئەمینە بەرکەل، گوتی: "بە ناوی یەکێتی ژنانی گەنجی مەنبەجەوە، هەموو شێوەکانی توندوتیژی و کۆیلایەتی شەرمەزار دەکەین کە سیستەمە سەرمایەدارییەکان بەسەر گەلەکەماندا دەیسەپێنن. سەرمایەداری ئومێدی ئازادیخوازان دەکوژێت و دژی پرۆژەی خوشک و برایەتی گەلانە. هەروەها مرۆڤەکان لە جەوهەری ڕاستی خۆیان دوور دەخاتەوە".
ئەمینە بەرکەل ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دژی مرۆڤایەتییە و ئامانجی لەناوبردنی بیری ئازادە.
هەروەها گوتی: "بەڵێن دەدەین بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و تەواوی هاوڕێ تێکۆشەرەکانمان، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی تێدەکۆشین. بە هەموو دوژمنانی مرۆڤایەتی دەڵێین، ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن".
ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، ئاسیا ئەل حوسێن، گوتی: "ئێمە لێرە گردبووینەتەوە تاوەکو بە دەنگی بەرز بانگەواز بکەین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر بیرمەند و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".
ئاسیا، دووپاتی کردەوە، ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەلماندی، چارەسەری هەر گونجاوە بۆ پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و گوتی: "ئەم پرۆژەیە یەکناگرێتەوە لەگەڵ سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بۆیە گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی گران دەکەن".
ئاسیا لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی: "ئامانجی سەرەتا و کۆتاییمان، شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە".