ژەنەراڵێکی ئێرانی لە سووریا کوژرا

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، جەنەڕاڵی سوپای پاسداران ئەبولفەزل ئەلیجانی لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا لە سووریا کوژراوە.

میدیاکانی دەوڵەت بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ئەندامێکی هێزەکانی زەمینی بە ناوی ژەنەڕاڵ ئەبولفزل ئەلیجانی سەر بە سوپای پاسداران کە وەک ڕاوێژکاری سەربازی لە سووریا کاری دەکرد کوژراوە.

ئێران کە پشتیوانی لە حکوومەتی دیمەشق دەکات لە سووریا رایدەگەیەنێت "ڕاوێژکاری سەربازی"یان بۆ ئەو وڵاتە ناردووە.

لە سەرەتای مانگی ئابەوە ڕێوڕەسم بۆ ٥ ئەندامی سپای پاسداران لە تاران و زۆر شاری دیکە بەڕێوە چوو. ئەو سەربازانەی کە مەراسیمەکانیان بۆ ئەنجامدرا، چەند ساڵێک لەمەوبەر گیانیان لەدەستدابوو و دوای پشکنینی دی ئێن ئەی تەرمەکانیان بەخاک سپێردرا.

لە ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین هێرشی لە دژی حیزبوڵڵای لوبنان و میلیشیاکانی ئێران ئەنجامداوە.

ف.ق