ڕۆژی شەممە تەرمی کارمەندەکەی ژن تی ڤی بەخاک دەسپێردرێت

کارمەندەکەی ژن تی ڤی، نەجمەدین فەیسەڵ، کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک کوژرا، ڕۆژی شەممە بەخاک دەسپێردرێت.

بۆ نەجمەدین فەیسەڵ حاجی سینان، لەبەردەم ماڵەکەی لە گوندی جەوهەریە لە عامودا، خێوەتی سەرەخۆشی دانرا. سەدان کەس چوونە سەردانی خێوەتەکە، سەرەخۆشیان لە ماڵباتەکەی کرد و تووڕەیی خۆیان دەربڕی.

هەروەها ئامادەکاری دەکرێت بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی. بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە (٢٦ ی ئاب)، لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل لە ناوچەی عامودا، مەراسیمەکە بەڕێوە دەچێت.