زەلال جەگەر: گەل پەکەکە بە ئیرادەی خۆی دەزانێت

هاوسەرۆکی پێشووی تەڤدەم لەبارەی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی دەستپێشخەریی گەل لە باکور - رۆژهەڵاتی سوریا، کە ٢ مانگ لەوە پێش دەستی پێکردبوو وتی: "گەل پەکەکە وەک ئیرادەی خۆی و نوێنەری خۆی و هێزی بەرگریی خۆیان دەزانن".

زەلال جەگەر ڕایگەیاند، خەڵکی ڕۆژاڤا ١ ملیۆن واژۆیان واژۆکردووەتەوە، بەڵام دەستپێشخەریی گەل لە باکور - ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەکی زیاتر لەوە، واژۆکۆکردنەوەى خستووەتە بەرنامەى خۆیەوە و وتی: "گەل دانانی پەکەکە لە ناو 'لیستی تیرۆردا' بە بەڵگەی نادادپەروەریی یاسایی دەزانن. هەموو کەس دەزانێت ئەوە بڕیاری دەوڵەتی تورکە و دەوڵەتانی ئەوروپاشی راکێشاوەتە ناو ئەو بۆسەیە. هەموو کەس دەزانێت پەکەکە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەدایک بووە و گەشەی کردووە. لە شەڕی کۆبانێدا لە دژی چەتەکانی داعش لە چیاکانەوە خۆیان گەیاندە شارەکان و پەکەکە لە دژی ئەو چەتانە شەڕی کرد. هەروەها خەڵکی شەنگالی پاراست، بۆیە گەل گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە، کە لە دژی پەکەکە نادادی دەکرێت و بۆ ئەوەی گەلی کورد بە هەقی خۆی بگات، خواستی گەل ئەوەیە، کە پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنرێت".

جەگەر لە پەیوەندی لەگەڵ کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەکەدا وتی، گەل بە جۆش و ورەیەکی زۆرەوە بەشداریی کەمپینەکە دەکەن، بە شێوەیەکی سەرەکی تەڤدەم، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنج پشتگیری لە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە دەکەن بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر".

جەگەر رایگەیاند، کەمپەینەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن 'دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی بۆ کوردان' بە پێشەنگایەتی ٢٩ سیاسەتمەدار، نووسەر، فەیلەسووف، چالاکوانی ئاشتی، پەرلەمانتاران، پارێزەران، مافناسان و هونەرمەند دەستی پێکرد. راشیگەیاند، "گەلی باکور - رۆژهەڵاتی سوریاش بەگەرمی پێشوازییان لە کەمپەینەکە کردووە، دەستپێشخەریی گەل لە باکور -  رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئەو هەڵمەتە، کە لە ئەوروپا دەستیپێکردووە، لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە هەڵمەت کردووە".

جەگەر ئەوەشی راگەیاند، هەڵمەتەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕاگەیەندرابوو. ئامانجی کۆکردنەوەی ١ ملیۆن واژۆ بوو، بەڵام بە هۆی پێشوازیی خەڵکی باکور - ڕۆژهەڵاتی سوریاوە زیاتر لە ملیۆنێک واژۆیان کۆکردووەتەوە.

جەگەر وتی: "خەڵک دانانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بە بەڵگەی نادادپەروەریی یاسایی دەزانن. هەموو کەس دەزانێت ئەوە بڕیاری دەوڵەتی تورکە و دەوڵەتانی ئەوروپاشی خستووەتە ناو ئەو بۆسەیە، لەبەر ئەوەش ماوەی ٣٠ ساڵە بۆ بەرژەوەندیی دەوڵەتی تورک پەکەکە لە 'لیستی تیرۆردایە'. دەوڵەتی تورک لە لایەکەوە لە ژێر ناوی ئەوەی 'پەکەکە تیرۆریستە' هێرش دەکاتە سەر باکوری کوردستان، لە لایەکی دیکەشەوە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، لەهەرکوێ کوردێک هەبێت پێی دەڵێت تیرۆریست و هێرش دەکاتە سەری".

جەگەر لە بەردەوامیی وتەکانیدا ڕایگەیاند، نەک تەنها کورد، بەڵکو عەرەب، تورک، چیچانی، سوری و ئەرمەنی کار بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لەو لیستەدا دەکەن و وتی: "هەموو کەس دەزانێت پەکەکە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەدایک بووە و گەشەی کردووە. لە شەڕی کۆبانێدا لە دژی چەتەکانی داعش لە چیاکانەوە خۆیان گەیاندە شارەکان و پەکەکە لە دژی ئەو چەتانە شەڕی کرد. هەروەها خەڵکی شەنگالی پاراست. لە مەخمور و هەولێر بۆ پاراستنی گەل سەفەبەریی رایگەیاند و گەلی پاراست. بۆیە گەل گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە، کە لە دژی پەکەکە نادادی دەکرێت و بۆ ئەوەی گەلی کورد بە هەقی خۆی بگات، خواستی گەل ئەوەیە، پەکەکە لەو لیستە دەربهێنرێت و هەموو گەلان پەکەکەیان پەسەند کردووە و لە ئامێزیان گرتووە".

جەگەر ڕایگەیاندووە، خەڵک بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لەو لیستەدا زۆر هەستیار بووە، لە بەرزترین ئاستدا بەشداریی لە کەمپەینەکەدا کردووە و بەبێ دوودڵی بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن، چادر و ستاندیان داناوە و بە کتێبخانەی گەڕۆک دەستیان بە چالاکی کردووە.

جەگەر ڕاشیگەیاند، لە کۆمۆنەکانەوە تاوەکو ئەنجومەنەکان، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵییەوە، بە گەرمی و لە دڵەوە بەشداری هەڵمەتەکەیان کردووە. هەروەها چەندین ڕێکخراو، دامەزراوە، ڕێکخستن، کەسایەتییە ناوسراوەکان راگەیاندراویان بڵاوکردوەتەوە و پشتیوانییان لە هەڵمەتەکە کردووە. ریش سپییەکان لە بەرزترین ئاستدا بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کردووە و وتی، "بێگومان ئەو هەنگاوانە گرنگن. یەکێک لەو شتانە، کە دەرکەوت، ئەوە بوو، گەلی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا وتیان، نەک تەنها ١ ملیۆن واژۆ، بەڵکو  زیاتر لە ٢ ملیۆن واژۆ کۆدەکەینەوە".

جەگەر ڕایگەیاند، واژۆکان پێشکەش بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دادگای ئەوروپا دەکەن و وتی: "گەل پەکەکە بە ئیرادە و ورەی خۆی، نوێنەر و پارێزەری خۆی دەزانێت. هەروەها دەزانێت،  سەدان هەزار شەهیدی بۆ ئازادیی گەل بەخشیوە. گەلیش بۆ ڕێبەر ئاپۆ، یەکڕیزیی و خوشکایەتی و برایەتیی گەلان، بۆ پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی گەلان، بۆ ئەوەی قبوڵی نەکەن، کە ٢٤ ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی و نادادپەروەرانە و بە پێشێلکردنی مافەکان لەناو چوار دیواردا راگیراوە، بۆ ئەوەى پەکەکە لە ناو لیستەکە دەربهێنرێت و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، بە جۆش و ورەیەکی گەش و گەورەوە بەشداری لە کەمپەینەکەدا دەکەن".

ژ.ت