ئه‌ندامی فیدراسیۆنی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا لاله‌ش ئێزدی له باره‌ی كه‌مئه‌ندانانی شه‌ڕ له رۆژئاوا قسه‌ی كرد.
لالش ئێزدی رایگه‌یاند، كه له‌دوای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی زیاتر ده‌بێت خاوه‌نداری له شۆڕش بكه‌ن كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رن و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌زار ساڵه ناچار كراوه كه له ژێر گوشاری دوژمن‌دا بمێنێته‌وه. گه‌لی رۆژئاوا قۆناغی ٢٠١١ وه‌ك به‌هاری گه‌لان پێناسه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر هێرش كرایه سه‌ر كوردان. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی رۆژئاوا گه‌نجان بۆ پاراستنی خاكی خۆیان ده‌ستیان به خۆ رێكخستن كرد. باج و قوربانی زۆر گه‌وره بۆ شۆڕش دران. ده‌بێت كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ بكه‌ن كه به‌شێك له جه‌سته‌ی خۆیان به‌خت كردووه. هه‌ڤاڵانی كه‌مئه‌ندامیش ئیراده‌ی خۆیان به ئایدۆلۆژیا و به په‌روه‌رده به‌هێز ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر رۆژئاوا، ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه كه‌مئه‌ندامان رۆڵیان له‌م شۆڕشه‌دا نه‌ماوه. راسته بریندارن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م دۆخه له‌به‌رده‌م ئه‌واندا نه‌بێته ئاسته‌نگ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ئامانجی شه‌هیدان ده‌هێننه‌دی و زیاتر خاوه‌نداری له شۆڕش ده‌كه‌ن، كه‌مئه‌ندامانن. هیچ شۆڕشێك به بێ قوربانی نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی ئامانجێكی ئاسان نییه. بۆ خاوه‌نداری له خاك، زمان و ژیانی خۆمان قوربانی زۆر قورس دران. له ناو كۆمه‌ڵگای كورد كه هه‌زاران ساڵه ژێرده‌سته‌یه، ئه‌وانه‌ی زۆرترین باج و قوربانیان داوه دایكان و ژنانن".
ئه‌ندامی فیدراسیۆنی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا لاله‌ش ئێزدی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له سیستم و ده‌وڵه‌تانی هه‌ژمۆنخواز به شێوه‌یه‌كی هێمایین و ره‌مزی هاوكاری ماددی كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت و وتی، "كه‌مئه‌ندامانی ئێمه‌ش بۆ خاوه‌نداری له شۆڕش له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه خۆیان باشتر به‌هێز ده‌كه‌ن. شۆڕشی رۆژئاوا خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید و كه‌مئه‌ندامه. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هێرشێك بكرێت كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ له رۆژئاوا وه‌ڵامی پێویست ده‌ده‌نه‌وه. تا رێبه‌ر ئاپۆ و زیندانیان ئازاد بكرێت، ئێمه درێژه به تێكۆشانمان ده‌ده‌ین".
هـ . ب