قه‌سه‌ده: ٣٠ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی ڕاگه‌یاند كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی ڕاگه‌یاند كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا دژی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش له سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر تێرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان. شه‌ڕڤانانمان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ١٢ تێرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ٩ مینی تێرۆریستانیان هه‌ڵگرتنه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند بنكه‌یه‌كی تێرۆریستانیان كردنه ئامانج و ڕووخاندنیان.
شه‌ڕڤانانی ئێمه له ٢ قۆڵه‌وه پێشڕه‌وییان كرد. دوای شه‌ڕی سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان، له قۆڵێكه‌وه كیلۆمه‌ترێك پێشڕه‌وییان كرد و ١٤ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تێرۆریستیان كوشتن، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر زۆر چه‌كی چه‌ته‌كاندا گرت و ٢ مینیشیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له چه‌ند بنكه‌یه‌كی تێرۆریستانیان دا و ئۆتۆمبێل و چه‌ندین چه‌كیان ته‌قاندنه‌وه.
له به‌ره‌یه‌كی دیكه، شه‌ڕڤانانی ئێمه هێڵه‌كانی به‌رگریی پێشه‌وه‌ی تێرۆریستانیان شكاندن و ٧٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد. هه‌روه‌ها ٢٧ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. له لایه‌كی دیكه‌وه ١٨ خاڵی نوێیان دامه‌زراند و له خه‌باتی كێوماڵكردندا بلدۆزهرێكی تێرۆریستانیان دۆزیه‌وه.
له هه‌موو به‌ره‌كان شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ئاماری شه‌ڕ:
- ٣٠ تێرۆریست كوژران.
- كۆگه‌یه‌كی لۆجستیی چه‌ته‌كان ڕووخێنرا.
- ١٤ بنكه ڕووخێنران.
- ٢ چه‌كی دۆشكه ته‌قێنرانه‌وه.
- ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان ته‌قێنرایه‌وه.
- ٢ بلدۆزه‌ر ته‌قێنرانه‌وه.
ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا:
دۆشكه‌یه‌كی ١٢.٥
چه‌كێكی م١٦
چه‌كێكی كڵاشینكۆف
١٢ مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه
s.m