له جه‌رابلووس داگیركه‌ران باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه
له ناوچه‌ی جه‌رابلووس سه‌رباز و هه‌واڵگریی توركیا له دوای نوێژی هه‌ینی بۆ ڕێگرتن له چالاكیی گه‌ل چوارده‌وری هه‌موو مزگه‌وته‌كانیان گرت.
له ناوچه‌ی جه‌رابلووس سه‌رباز و هه‌واڵگریی توركیا له دوای نوێژی هه‌ینی بۆ ڕێگرتن له چالاكیی گه‌ل چوارده‌وری هه‌موو مزگه‌وته‌كانیان گرت.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ڕایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به گومانی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی جه‌رابلووس ئیدانه‌ی داگیركاریی توركیا بكرێت، به تانك، دۆشكه و سه‌رباز چوارده‌وری هه‌موو مزگه‌وته‌كانی گرتووه. سه‌رچاوه‌كان ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی به‌سه‌ربازیكردنی شوێنه‌كان گه‌ل ناچار بووه له دوای نوێژ بڵاوه‌ی پێبكات. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌یان گرتووه له لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی داگیركاری په‌ره‌ده‌سێنن
ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ل له ناوچه‌ی جه‌رابلووس كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی دایه، ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره‌ده‌سێنێت. به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، ڕۆژی دواتریش گه‌لی جه‌رابلووس ڕژانه مه‌یدانه‌كان و داوایان كرد ده‌وڵه‌تی تورك له جه‌رابلووس بچێته ده‌ره‌وه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانێت گه‌ل به‌ڕێوه‌ببات، گه‌لیش داوا ده‌كات كۆتایی به داگیركاری بێت.
شاری جه‌رابلووسی ڕۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی ٢ ساڵه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك دایه. گه‌ل ئیدی له دژی داگیركاری ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه.
s.m