له گوندێكی دێره‌زۆر ڕێگری له كۆمه‌ڵكوژییه‌ك كرا
یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نییان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه له‌نێو فێرگه‌ی گوندی ئه‌بوو حه‌مام دانرابوو.
یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نییان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه له‌نێو فێرگه‌ی گوندی ئه‌بوو حه‌مام دانرابوو.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی دێره‌زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریپێدانی گوندنشینانی ئه‌بوو حه‌مام له ناوچه‌ی ئهلبهسیرا-ی سه‌ر به دێره‌زۆر، بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نییان له فێرگه‌ی گونده‌كه‌دا دۆزیه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی ته‌قینه‌وه دانرابوو.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی به‌سیرا محه‌مه‌د شهاده به ئاژانسی هه‌واڵی هاواری ڕاگه‌یاندووه، دوێنێ له گوندی ئه‌بوو حه‌مام كه‌سێك به هێزه‌كانی ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند كه له فێرگه‌ی گونده‌كه‌دا ماده‌ی گوماناوی هه‌ن. پاش چوونی ئێمه بۆ فێرگه‌كه ده‌ركه‌وت كه بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نی لێیه. یهكینهتایبهتهكانمان هاتن و ڕێگرییان له ته‌قینه‌وه‌كه كرد. هێزه‌كانمان له كۆگهیهكدا ژماره‌یه‌كی زۆری هاوه‌ن و تۆپی تانكیان دۆزینه‌وه كه وه‌ك مین ئاماده كرابوون.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی، تا كاره‌كانیان له فێرگه‌كه ته‌واو ده‌بێت، ڕێگه ناده‌ن مامۆستا و فێرخوازه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه فێرگه‌كه.
له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه ئه‌ندامی یهكینهتایبهتهكانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ حمێدی ساڵح ڕایگه‌یاند، ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له شوێنێكی وه‌ها دانرابوون ئه‌گه‌ر تهقیبانهوه كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره ڕوویده‌دا.
s.m