هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەی شێراوا لە دژی هاوڵاتیە مەدەنیەکان زیادی کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکەی دوێنێی سوپای داگیرکەر بۆ سەر گوندی ئاقیبە ٣ کەس لە خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە ژێر داروپەردووی خانوەکاندا مابوونەوە. مانگی سووری کورد بە هاوکاری هاوڵاتیانی گوندەکە، بە مەبەستی دەرهێنانەوەی تەرمەکان لە ژێر داروپەردووەکاندا، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ وە لە هەوڵداندابوون و دواجار توانیان تەرمەکان دەربهێن.
دوا بە دوای هێرشەکەی دوێنێ داگیرکەران، هاوڵاتیانی گوندەکە هەوڵێکی زۆریاندا کە تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی خانووەکان دەربهێنن، بەڵام جارێکی دیکە رووبەرووی هێرشی سوپای تورک بوونەوە و نەتوانرا تەرمەکان دەربهێنرێن.
لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا بۆ سەر گوندی کورزێلی سەر بە عەفرین سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیسمەت حەمۆ، جەمیل حەمۆ و موفیدە رەمزی حەسەن بریندار بوون.
ز.ش