ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده نیوه‌ی شارۆچكه‌ی سووسه‌یان ڕزگار كرد
قه‌سه‌ده ڕزگاركردنی نیوه‌ی شارۆچكه‌ی سووسه‌ی سه‌ر به شاری دێره‌زۆری ڕاگه‌یاند. -
په‌یمانی ئیدلب چی به‌سه‌رهات؟
ڕووسیا و توركیا ڕێككه‌وتبوون كه هه‌تا ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٣ی ڕه‌زبه‌ر له سنووری شاری ئیدلب «ناوچه‌یه‌كی ئارام» دروست بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا، هێشتا ناوچه‌كه دروست نه‌كراوه. -
قەسەدە هێرشێکى چەتەکانى تێکشکاند و دەستى بەسەر ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراودا گرت
شەڕڤانانى قەسەدە هێرشێکى چەتەکانى داعش-یان لە دێرەزۆر تێکشکاند و دەستیشیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى چەتەکاندا. -
شەڕڤانانى قەسەدە چوونە ناو شارۆچکەى سوس لە دێرەزۆر
هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەى قۆناعی کۆتایى هەڵمەتی دژ بە چەتەکانى داعش چوونە ناو شارۆچکەى سوس لە دێرەزۆر. -
چەتەکان ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی عەفرین لە بازاڕەکاندا دەفرۆشن
سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، ماڵ و مەڵکی هاووڵاتیانی کانتۆنی عەفرین تاڵان دەکەن و لە ناوچەکانی دیکەدا دەیانخەنە مەزادەوەو دەیانفرۆشن. -
قه‌سه‌ده: له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش كوژراون
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات كوژراون. -
یه‌په‌گه: ڕزگاركردنی ڕه‌قا بوو به شه‌ڕێكی مێژوویی به‌رخۆدان
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری ڕه‌قا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «ئازادكردنی ڕه‌قا بووه به هه‌نگاوێكی گه‌وره له شه‌ڕی به‌رخۆدانی گه‌لان.» -
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیدلب ٣ كه‌س كوژران
له ئیدلب ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه لایه‌نی كه‌م ٣ كه‌س كوژران. -
توڕەیى زەیتون: ٤ چەتەی تورکیا لە عەفرین کوژران
لە چالاکیى شەڕڤانانى ژووری توڕەیى زەیتوندا لە عەفرین ٤ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران. -
یەپەگە: لە عەفرین ٢ چەتەى تورکیا کوژران
هێزەکانى یەیەگە لە ناوچەى بلبلێ لە عەفرین گورزیان لە بارەگاى چەتەکانى ئەحرار شەرقییە دا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتەى ئەو گروپەى سەر بە تورکیا کوژران. -
قه‌سه‌ده: له ٢٤ كاتژمێردا ٣١ چه‌ته‌ی داعش كوژران
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له شەڕی نەهێشتنی تیرۆردا ٣١ چه‌ته‌ی داعش كوژراون. قەسەدە دەستنیشانی کرد کە ئەنبارێکی تەقەمەنی، ٥ ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو، ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تونلێکی چەتەکان تەقێندراوەتەو -
توڕەیى زەیتون: لە جەرابلوس ئەندامێکى میت سزا درا
ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، سیخوڕێکى دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) بە ناوی موهەنەد زیر لە تەل رەفعەت سزا درا. -
رەقا؛ شارە وێرانبووەکە
نزیکەى ساڵێک لەوە پێش و لەم کاتانەدا بە شەقام و کۆڵانەکانى رەقادا گەڕاین. هەموان لەو بڕوایەدا بوون، کە ئەگەری زۆرە گەل بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، بەڵام کەس بڕوای نەدەکرد ژیان لە شارەکەدا گەشە بکات، چونکە شارەکە خاپوور بوو بوو. -
کۆنفرانسى زانکۆکانى رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی دووەمدایە
کۆنفرانسى زانکۆکان و ئاکادیمییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ دامەزراندنى پەروەردە و سیستمى هاوبەش لە رۆژی دووەمدایە. -
داگیرکەران ئاگریان بەردایە دارستانى مەحمودیەی عەفرین
چەتەکانى دەوڵەتى تورکیای داگیرکەر ئاگریان بەردایە دارستانى نزیک گەڕەکى مەحمودییە لە شاری عەفرین. -
شەڕڤانان عەمبارێکی چەکى چەتەکانیان لە دێرەزۆر تەقاندەوە
شەڕڤانانى قەسەدە لە بەرەى شەڕی هەجین لە دێرەزۆر عەمبارێکى چەکی چەتەکانى داعش و ئۆتۆمبێلێکى پڕ لە چەک و تەقەمەنییان تەقاندەوە. -
كۆنفڕانسی زانكۆكانی ڕۆژاڤا ده‌ستی پێكرد
كۆنفڕانسی زانكۆكانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكرد. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاڵدار خه‌لیل وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: له پڕۆسه‌ی شۆڕشدا له لایه‌كه‌وه دژی داگیركاری شه‌ڕمان كرد و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیسته‌می نوێمان دامه‌زراند. -
یەپەژە: ڕزگارکردنی ڕەقا بووە هۆی دروست بوونی یەکیەتی ڕۆحی لە نێوان ژنانی کورد وعەرەبدا
فەرمانداریەتی گشتیی یەپەژە یەکەمین سالیادی ڕزگارکردنی رەقای لە تەوای ژنانی جیهان پیرۆزکرد و وتی،" ئەم دەسکەوتە بووە هۆی دروست بوونی یەکیەتی رۆحی لەنیوان ژنانی کورد وعەرەبدا." -
یەپەگە:لەعەفرین سەربازێک و٣ چەتە سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرای کرد، لە دوو چالاکیی جیاجیادا لەعەفرین سەربازێکی سوپای تورکیا و٣چەتە کوژراون. یەپەگە ڤیدیۆی چالاکییەکەی بڵاوکردەوە. -
سوپای تورکیا گوندەکانی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی گوندی بورج قاس-ی سەربە شێراوا-ی عەفرینیان تۆپباران کرد. -
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر: ١٥ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥ چه‌ته‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات كوژراون. هه‌روه‌ها ٢ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و ٧ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون. -
زانكۆكانی ڕۆژاڤا كۆنفڕانسی خوێندنی باڵا ساز ده‌كه‌ن
زانكۆ و ئه‌كادێمیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕۆژانی ١٩-٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٧-٢٨ی ڕه‌زبه‌ر كۆنفڕانسێك ساز ده‌كه‌ن و خوێندنی باڵا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. -
هه‌زاران كه‌س له حه‌سه‌كه له‌پێناو عه‌فرین و ئۆجالان خۆپیشاندانیان كرد
به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و داگیركاریی توركیا له عه‌فرین ڕێپێوانێك له شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. -
یەپەگە: لە عەفرین ٦داگیرکەرکوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەچالاکی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەلانی کەم ٦ چەتە لە عەفرین کوژراون و٥ چەتەی تریش برینداربوون. -
بەهۆی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاستی ئاوی گۆلی فورات دابەزیوە
ئەندازیار محەمەد شێخۆ ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی گۆلی فورات زیاتر لە ٤ مەتر کەمیکردووە. بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو درگاکانی بەنداوەکە داخراون و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەباش کەمیکردووە.