ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
له ڕه‌قا سهرچهتهیهكی داعش ده‌ستگیر كرا
قه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی سهرچهتهیهكی داعشی له شاری ڕه‌قای باكووری سووریا ڕاگه‌یاند. -
پەیەدە: ئەوبڕیارەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە
پەیەدە: بریارەکەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش، بەرەی نوسرە، حوراسی دین وپارتە ئیسلامی تورکانە لەسووریا وئەو ڕێکخراوانە فەرمان لە ئەفکارا دەگرن. -
ڕێککەوتن لەسەرتاڵانکردنی عەفرین
دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە بەرهەمی زەیتوونی عەفرین بفرۆشێتە وەڵاتی ئیسپانیا ڕێککەوتنێکی بەچەتەکان و'مەجلیسی هەرێمی' واژۆ کردووە. -
له عه‌زاز ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویاندا
له شاری عه‌زاز كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا دایه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویاندا و چه‌ندین سیڤیل بریندار بوون. -
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین له عه‌فرین ٥ سیڤیل كوژران
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چه‌ته و سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه پێشتر له ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین جێگیریان كردبوون، ٥ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا. -
سوپای تورکیا گولەبارانی گوندەکانی کۆبانێ دەکات
سوپای تورکیای داگیرکەر بەچڕی گولەبارانی گوندەسنوورییەکانی کۆبانێ دەکات. -
سوپای توركیا هێرشی كرده‌وه سه‌ر گرێسپی
سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر كانتۆنی گرێسپی له ڕۆژئاوای كوردستان. -
ئیلیزابێس گەورییە: ئاکەپە دەیەوێت کۆمەڵکوژیى نوێ ئەنجام بدات
ئیلیزابێس گەورییە رایگەیاند، ئاکەپە بەردەوامیى گروپی ئیتحاد و تەرەقییە. راشیگەیاند "ئاکەپە دەیەوێت کۆمەڵکوژیى نوێ ئەنجام بدات و باکووری سوریا داگیر بکات". -
قه‌سه‌ده: ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕی به‌ره‌ی هه‌جین له سنووری دێره‌زۆر ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژران. -
له عه‌فرین سه‌رچه‌ته‌یه‌ك كوژرا
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین سهرچهتهیهكی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراوه. -
ڕێكخراوێكی سووریا: چه‌ته‌كانی توركیا به ئامبولانس بازرگانیی تلیاك ده‌كه‌ن
ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگه‌یاند، له‌و هه‌رێمانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراون، بازرگانیی ماده‌ی تلیاك زیادی كردووه. ئاشكراشی كرد، به ئامبولانسی ڕێكخراوی مانگی سووری سووریا بازرگانیی تلیاك ده‌كرێت. -
له عه‌فرین شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان چه‌ته‌كان ڕووده‌دات
له هه‌رێمی عه‌فرین كه ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی داگیریان كردووه، له‌نێوان گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌یشی شه‌رقیه و جه‌یشی ئیسلام شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووده‌دات. -
سوپای تورک هێرشی کردە سەر تربەسپی و سەریکانی
ئەمڕۆش سوپاى تورک بەردەوام بوو لە هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا تۆپبارانی گوندەوارەکانی تربەسپی و ناو شاری سەریکانی کردووە. -
سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر گوندەکانی تربەسپی
سوپاى داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ گوندی تل جیهان-ی سەر بە تربەسپی تۆپباران کرد. -
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لەمنبج کەسێک کوژرا
بەرە بەیانی ئەمڕۆلە شاری منبج لەباکووری سووریا بۆمبێک بەئۆتۆمبیلێکدا تەقییەوە، لەئەنجامی ئەوتەقینەوەیەدا شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە کوژرا. -
سوپای تورکیا هێرشی کردە سەرگوندی سووسکێ-ی گرێ سپی
بە پێی زانیارییەکان سواپای داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەرگوندی سووکێ-ی سەربەکانتۆنی گرێ سپی. -
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیدلب ٢ چه‌ته كوژران
له شاری ئیدلبی سووریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٢ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كوژران. -
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ڕه‌قا سیڤیلێك كوژرا
له شاری ڕه‌قای باكووری سووریا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو وهڵاتییهكی سیڤیل كوژرا. -
له دێره‌زۆر ده‌یان چه‌ته‌ی داعش كوژران
له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له دێره‌زۆر شه‌ڕ ڕوویدا، له ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌ته كوژران و ٢ ئۆتۆمبێلیش تێك‌شكێنران. -
یەپەگە ئەنجامی چالاکییەکانی مانگی تەشرینی یەکەمی ئاشکراکرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئەنجامەکانی شەڕ، چالاکی وئۆپەراسیۆنەکانی کە لەمانگی تەشرینی یەکەمدا ئەنجامی داوە ئاشکراکرد. -
«ده‌وڵه‌تی تورك ٦ مانگ ئه‌شكه‌نجه‌یان دام»
هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای تورك و چه‌ته‌كانییه‌وه ڕفێنرابوو، باس له‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه ده‌كات كه له به‌رانبه‌ری كراوه. -
ساڵح موسلم: ئەم هێرشانەی تورکیا پێوەندی بەکۆبونەوەکەی ئیستانبولەوە هەیە
ساڵەح موسلم ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤدەم وتی، دەوڵەتی تورکیا داعش دەپارێزێت و دەسکەوتی کورد دەکاتە ئامانج. موسلم وتی،" بۆئەوەی کە ئێمە دەسکەوتەکانمان بپارێزین دەبێت بەردخۆدانی بکەین". -
ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌م جاره هێرشی كرده سه‌ر تربه‌سپی؛ كه‌سێك بریندار بوو
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گوله‌بارانی گوندی تل جیهان-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی تربه‌سپی كرد له سنووری كانتۆنی قامیشلۆ، له ئه‌نجامدا كه‌سێك بریندار بوو. -
له‌سه‌ر سنووری ڕۆژاڤا - باكوور هێزه‌كانی قه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان ده‌وریه‌ی هاوبه‌شیان كرد
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له كۆبانێ و گرێسپی كه له‌ژێر هێرشی سوپای توركیای داگیركهردان، ده‌وریه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كرد. -
تورکیا چەتەکانى سوپاى ئازادی گواستووەتەوە بۆ نسێبینی سەر سنووری رۆژئاواى کوردستان
لە دواى هەڕەشەکانى ئەردۆغان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان، دەوڵەتى تورکیا چەتەکانى سوپاى ئازادی سوریای بردە بنکەی سەربازیى سوپاکەى لە نسێبین و لەوێ جێگیریکردوون.