لە بێلگراد بە دەیان هەزار کەس دژی توندوتیژی رێپێوانیان کرد

لە بێلگرادی پایتەختی سربیا بە دەیان هەزار کەس دژی توندوتیژی چەکداری رێپێوانیان کرد.

دوای دوو کۆمەڵکوژی کە سەرەتای مانگی ئایار ئەنجامدران، هەموو هەفتەیەک لە بێلگرادی پایتەخت خۆپیساندانی جەماوەری بەڕێوەدەچن.

رێپێوانی رۆژی شەممە بە بەشداری دەیان هەزار کەس سازکرا. بە دروشمی 'سربیا دژی توندوتیژییە' جەماوەر خۆپیشاندانیان کرد. چالاکییەکان کە سەرەتا بە شێوەی ماتەمینی دەستیپێکرد، دواتر گۆڕدرا بۆ توڕەیی دەربڕین بەرامبەر بە دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت ئالکساندر ڤوجیج.

چالاکوانان داوادەکەن مۆڵەت لە کەناڵەکانی سەر بە حکومەت بسەندرێتەوە، لەبەر ئەوەی لەبەرانمەکانیاندا رێگە بۆ توندوتیژی خۆش دەکەن. هەروەها حکومەتیش بەوە تۆمەتبار دەکەن کە کەشێکی توندوتیژی خۆڵقاندووە، یاخود چاوپۆسی لە توندوتیژی دەکات.

٣ی ئایار منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە خوێندنگەیەکی بێلگراد ٩ مندڵ و پاسەوانێکی خوێندنگەکەی کوشت. ٤٨ کاتژمێر دواتر پیاوێکی گەنج لە نزیک پایتەخت لە دوو گوند ٨ کەسی کوشت.

هـ . ب