لە یەک هەفتەدا چوار کۆڵبەر بوونە قوربانی

تەنها لە یەک هەفتەدا چوار کۆڵبەری کورد لە سنورە دەستکردەکانی نێوان باشور، باکور و ڕۆژهەلاتی کوردستان بە هۆی دەست ڕیژی گولەی سوپای ئێرانەوە کوژراوان.

لەهەفتەی رابردوودا بە لاینی کەمەوە چوار كۆڵبەری كورد لەسەر سنورە دەستكردەكانی نێوان باشورـ باكورـ رۆژهەڵاتی كوردستان كۆژراون. سێ لەو كۆڵبەرانە بەفیشكی بەئەنقەست گیانیان لەدەستداوە و دوو لەكۆڵبەرەكانیش لەلایەن جەندەرمەی تۆركەوە كۆژراون.

 شەوی دووشەممە هێزەكانی سنورپارێزی دەوڵەتی تورك (قورجی) لەشاری وانی باكوری كوردستان كۆڵبەران دەكەنە ئامانج. لەو  هێرشە دڕندانەیدا هەری كەم دوو كۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و سێ كۆڵبەریش بریندار دەبن.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو كۆڵبەرانەی گیانیان لەدەستداوە ئەمانەن:"ئالیشان حەیدەری 18 ساڵە و سۆزدار ئەحمەدی 21 ساڵانن. سۆزدار ئەحمەد مانگی رابردوو ژیانی هاوسەری پێكهێنابوو.

ئەو كۆڵبەرانەی بوونە ئامانجی هێزە سنورپارێزەكانی دەوڵەتی تورك، هەموویان خەڵكی گوندی"كۆڕان" سەر بەشاری ئۆرمێیەی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون. هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەم هێرشە بۆ سەر كۆڵبەران پێنج كۆڵبەری تریش بەسەختی بریندار دەبن.