دەستەی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال لەبارەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێوشێنەکان بۆ خۆپاراستن بانگەوازێکی بڵاوکردەوە.
لە بانگەوازەکەدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا وەبیرهێنرایەوە و باسی رێوشێنەکان لە شەنگال کرا.
هەروەها ئاماژە بەوەدرا، "ئێمە ناتوانین تەندروستی و ئاسایشی خۆمان بە حکومەتی ئێستا بسپێرین. بۆیە بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، کۆمیتەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێکهێنراوە. بۆ ئەوەی نەخۆشیەکە نەگاتە هەرێمەکە کۆمیتەکەمان هەندێک بڕیاری داوە. ئەم بڕیارانە ماقۆڵن و ڕێگری لە نەخۆشیەکەی کردووە و بڕیارەکان هەموومان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای لە هەموو خەڵکی شەنگال کرد خۆیان بپارێزن و ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و چاوەڕێی کەس نەکەن.
لەم چوارجێوەیەدا داوا لە خەڵکی شەنگال کرا زۆر لە شار و گوندەکانیان نەچنە دەرەوە و خۆیان لە شوێنە قەلەباڵغەکان بەدوور بگرن و لەبەرانبەر بانگەوازی دەزگای تەندروستی و ئاسایشی ئێزیدخان بە بەرپرسیاری بجوولێنەوە."
ف.ق