هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە پێشەنگایەتی ژنان ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن

هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەرو ڕێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان ڕۆژی ١٥ی حوزەیران بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی ١٥ی حوزەیران بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکستنی ژنانی ئازادی کوردستان لە هەڵەبجە ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. ژنان لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر باشووری کوردستان و توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

ڕێپێوانەکە ٨ی ئێوارە لەبەردەم باخی گشتی هەڵەبجە دەستپێدەکات و تا ناو بازاری هەڵەبجە بەردەوام دەبێت.

ف.ق